خەزاڵ
وێبلاگی خەزاڵ بۆ دەربڕینی بیرورای ئازاد

لاپه‌ڕه‌کان

ده‌ستپێک
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
زانیاری
ئه‌رشیڤ
دراوسێکان

وێبڵاگی دۆستان


تۆپ بارانی گوندەکانی بناری قەندیل لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

ماوەی دوو حەوتوویە کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی چەکداری،پژاک و پ ک ک،گوندەکانی بناری قەندیلی کردووەتە ئامانجی تۆپ و بۆمب‌باران.ئەوەی راستی بێ ئەوە بەهانەی کۆماری ئیسلامی ئیران بۆ پاساوی کارە دژی ئینسانییەکانی خۆی لەو مەڵبەندە‌دایە.دەوڵەتی تورکیەش ماوەی زیاتر لە دوو مانگە ئەم چەشنە هێرشانەی بۆ سەر کوێستانەکانی ناوچەی سێ سنوور و داڵانپەر هەر بە هەمان بیانوو دەستپێکردووە.

بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە ئەم دوو دەوڵەتە داگیرکەرەی کوردستان،چاویان بە دەسکەوتەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشەی نیشتمان هەڵنایە و بەتایبەتی ئێستا کە وادەی جێبەجێ کردنی مادەی نزیک بووەتەوە وهیوای جێبەجێ کردنی مادەی 140 گوڕوتینێکی تازەی هاتووەتەوە بەر و وێدەچی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان هێدی هێدی بگەڕێنەوە سەر هەرێمی کوردستان. هۆیەکی دیکەی ئەم گەلەکۆمەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیە گەشە و نەشەی کوردستانی گەرمێن لە باری ،ئابووری،سیاسی و... رێککەوتنی ستراتێژیکی پارتی و یەکیەتیی و سەرەنجام وەدەستهێنانی ددانپێداهێنانی نێونەتەوەیی بە ئەم بەشەی کوردستان و وەدەستهێنانی پێگەیەکی یاسایی بە پیوانە نیونەتەوەییەکانە.

ئەگەرێکی دیکەی ئەم هێرشانە وێدەچێ لێکدانەوەی بە هەڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیە بێ.ئەم بەهەڵە لێکدانەوەیەش ئەوەیە کە هەر دوو وڵات پێیان وابێ ئەمریکا و هاوپەیمانانی کوتوپڕ عێراق بە جێ دێڵن و ئێران و تورکیەش هەرکامە بەشی خۆی دەپچڕێ.

ئەگەری دیکەی ئەم هێرشە دوو قۆڵییە دەکرێ زەخت هێنان بۆ سەر کورد بێ تا مل بۆ دەستکاری دەستووری عێراق نەوی بکا و بە کورتی شتێک بەناوی فیدرالیزم لە دەستوری عێراقدا تەنانەت بە نووسراویش نەبێ و کورد هیچ دەستاوێژێکی یاسایی بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانی نەبێ.

ئەوانەی باسم کردن هەموو ئەگەرن و روانگە ولێکدانەوەی دوژمنەکانمان،بەڵام ئەوەی ئەمن پێم سەیرە ئەوەیە کە بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە سەر سوڕماوی باسی تۆپ‌بارانەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران دەکەن! ئەوان وادیارە بەراستی زۆریان باوەڕ بە قسەکانی کۆماری ئیسلامی هەیە و کۆماری ئیسلامی ئیران بە هاوپەیمان و دۆستی خۆیان دەزانن.بەڕاستی ئەگەر ئەوە وابێت و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم کۆماری ئیسلامی بە دۆست و پشتیوانی خۆیان بزانن دەبێ کێ بە دوژمنی خۆیان بزانن؟ ئەوەی راستی بێ کۆماری ئیسلامی ئێران بەگشتی دۆستی کەس نیە وبە تایبەتی دۆستی کورد نیە.  لێرەدا ئاماژە بە هێندێک لەهۆیەکانی دوژمنایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ کورد دەکەم. کورد لە ئێران هەیە و هەر چەشنە ئاڵوگۆڕێک لە کوردستانی گەرمێن کاردانەوەی لە رۆژهەلاتی کوردستان دەبێ.کورد خۆی بە هاوپەیمانی ئەمریکا دەزانی و کۆماری ئیسلامی خۆی پێ دوژمنی ئەمریکایە،ئەو مەسەلە تا ئەمرۆ کە ئاسۆی پێوەندی ئیران و ئەمریکا ناڕوون بوو قەیدی نەدەکرد، بەڵام ئیستا کە بارودۆخەکە بەرەو شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان ئێران و ئەمریکا دەروات بۆ کۆماری ئیسلامی ئیران قوت نادرێ کە کورد هاوپەیمانی ئەمریکا بێ.

بەشێکی زۆری کورد سونیی مەزەبن و لە داهاتوودا ئەگەر هاوسەنگیی هێز لە ناوچەکەدابە زەرەدی ئێران تێکچوو، کوردەکانیش لە بەرەی دژی کۆماری ئیسلامی شێعەی ئێران رادەوەستن. دیارە ئەو بەشە لێکدانەوەی ئیرانە و کورد کێشەکەی کێشەی نەتەوایەتییە و کیشەی مەزەبی نیە.

کورد باوەڕیان بە دامەزرانی دەسەڵاتێکی  تەکاوە لە مەزەب و دین هەیە و لایەنگری جیایی دین و دەوڵەتن.

بوونی حکومەتێکی فیدراڵی کورد لە ناوچەکەدا، پەیمانی ساڵی 1975ی ئەلجەزایر دەخاتە زبڵدانی مێژوو وەوە و کیشەی سنووری نێوان ئێران و عێراق دێتەوە سەر حولەمەرەسێ و ئەمجار ئیدی کارتی کوردی بەدەستەوە نیە تا حکومەتی بەغدای پێ بە چۆکدا بینێ.

کەماڵ

   


, 02:31 , 2007/9/5
بۆچوون


دواتر‌ | په‌ڕه‌ 11 له‌ 12 | ‌پێشوو