خەزاڵ
وێبلاگی خەزاڵ بۆ دەربڕینی بیرورای ئازاد
|
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
سەبارەت بە نیگەرانییەکانی بەرێز شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا، ئەندامی سەرکردایەتیی ینک
لە درێژەی تۆپ‌بارانی گوندەکانی کوردستانی گەرمێن لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و نارەزایەتیی دەربڕینی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بە‌غدا، بەرپرسێکی ینک‌یش بە ناوی شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا له دیمانه‌یه‌کدا له‌بڵاوکراوه‌ی ئاوێنه ی ژوماره85 دەنگێکی لێوەهات و هەرەشەی لەو حیزب ولایەنانە کرد کە بە قسەی ویی دەیانهەوێ نێوانی ینک و کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکدەن. پێشه‌کی پێویسته ئه‌وت پێ بڵێم که که‌س جورئه‌تی ئه‌وه ناکا نێوانی ئێوه و کۆماری ئیسلامیی ئێران تێکدا،ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی ئێوه‌و کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ریایه‌ک خوێنی هاوبه‌شتان بۆ رشتووه و هاوسه‌نگه‌ری له‌مێژینه‌ن وئه‌م کاڵایه ته‌نیا پڕبه‌باڵای ئێوه‌یه‌و به‌س،به‌ڵام پێم خۆشه ئێستا که ئێوه هێنده شانازی به دۆستایه‌تیی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌که‌ن، داوایان لێبکه‌ن شریتی قسه‌کانی عه‌لی ئه‌کبه‌ری هاشمی ره‌فسنجانی‌تان بۆ بنێرن که چه‌نده دۆستانه باسی مام جه‌لال ده‌کا و باسی لێهاتوویی سیاسیی مامه ده‌کا، جا دوایه کیسه‌ی بۆ لێده‌ن و پێی هه‌ڵبڵێن! کاتێک مرۆڤ لەم دەنگە ناسازە خورددەبێتەوە،پێش هەر شتێک ئەوەی بە زەین‌دا دێ کە بڵێی ئەم قسەیە هی کەسێکی وەک شێخ جه‌عفه‌رمسته‌فا بێ که گوایه وه‌زیری پێشمه‌رگه‌شه؟ بەڵام هەر کە سوکە ئاوڕێک لە رابردووی بەشێک لە سەرکردایەتیی ینک دەدەیەوە بۆت دەردەکەوێ کە ئەوە نەک هەر راستە بگرە درەنگیشە!مێژوو ده‌ریخستووه که ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ڕی کوردیان کردووه و کوردیان کوشتووه نیوه‌ی ئه‌وه‌نده‌یان شه‌ڕی دوژمن نه‌کردووه و نه‌کوشتووه. به‌شێک له سه‌رکردایه‌تیی ینک لەمێژە هەگبەی کوردایەتی خۆیان سوکبار کردووە وملیان لە خزمەتی بێگانان ناوە. ئەوە بەداخەوە نەریتێکە هەر لە سەرەتای دامەزرانی ینک‌وەهاوتەریبی کوردایەتییەکەیان هیناویانە و ئێستا وەها تێک هاڵاون کە نەریتە نیشتمانی و شۆڕشگێرییەکەیان لە ژێر قەفی ئە‌وی دیکەیاندا واتە هاوپەیمانی و دۆستایەتیی لە گەڵ داگیرکەراندا کەم رەنگ و بێهیز بووە. ئەمن پێم وایە لە هەلومەرجی ئێستای باشووری کوردستاندا کارێکی رەوا و بە قازانج نیە کێشەی لاوەکی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دروست بکرێ، بەڵام لەوەش نارەواتر ئەوەیە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم بە بلوێری کۆماری ئیسلامیی ئێران وە سەما کەون و تاوانەکانی دوژمن کەم رەنگ کەنەوە.ئەگەر شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا پێی وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش نەمانی پژاک و پ ک ک لەو دەڤەرە، واز لە کێشە دروستکردن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دێنێ،ئەوە چاوەڕوانییەکی هەڵەیە. شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا باسی پەیوەندی دۆستانەی خۆیان وکۆماری ئیسلامیی دەکا بەڵام ناڵێت ئەم پەیوەندییە دۆستانەیە زیاتر لە پەیوەندی ئاغا و نۆکەر دەچێ تا پەیوەندیدۆستانە.پێم وابێ ئەگەر جه‌نابی شێخ لە خۆی نەگۆرێ پەیوەندی کۆماری ئیسلامیی ئیران لە گەڵ ئەوان هەر ئەوەندەدۆستانەیە تا راوەکەی بۆ دەکەن و پاشان بە ناردنی مەفرەزەکانی ئەنسارولئیسلام بۆ ناوچەی هەڵەبجە و پێنجوێن پاداشیان دەداتەوە. بەو هیوایەی بەرپرسانی حکومەتی هەریم دیارە ئەوانی وەک شێخ جه‌عفه‌ر مستەفا بیر دەکەنەوە جارێک لە خۆیان بپرسن کە بەرهەم و دەستخۆشانەی ئەو هەمووە پەیوەندییە دۆستانەیان لە گەڵ داگیرکەران جگە لە رژانی خوێنی رۆڵەی کورد بە دەستی ئەوان چ دەسکەوتێکی بۆ ئەوان و ئەوانی وەک ئەوان بیر دەکەنەوە هەبووە؟ مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره ئه‌و به‌رپرس‌و پێشمه‌رگانه‌ی ینک نیه که به دلێکی پاک و بێگه‌رد کوردایه‌تییان کردووه وده‌یکه‌ن و بێ‌شک ئه‌وانیش کاتێک ئه‌م قسانه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فایان گوێ لێده‌بێت له‌شه‌رمان ئاره‌قه ده‌که‌ن. کەماڵ |
, 21:15
,
2007/9/5
|
بۆچوون
|
|
دواتر | په‌ڕه 10 له 12
| پێشوو
|
| |