خەزاڵ
وێبلاگی خەزاڵ بۆ دەربڕینی بیرورای ئازاد
|
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
یادێک لە رابردوو
ساڵی 1986 کاتێک هاتم بۆ ئێره،ئه‌م شاره یه‌که‌م شاری جێی ژیانم بوو، کورد گوته‌نی :پێڵاوی غه‌ریبیم له‌وێ کرده‌وه.ماوه‌ی دوو ساڵ و چه‌ند مانگی لێژیام.به‌هۆی ته‌نیایی و دووری له هاونێشتمانه کورده‌کانم و ته‌ریک مانه‌وه له‌وێ، بارم کرد و گوێزتمه‌وه بۆ شارێکی دیکه‌ی نیزیک ئه‌وێ. شاری تازه‌م زۆر له شاره‌که‌ی پیشووترم دوور نه‌بوو،به‌ڵام ئه‌م شاره نوێ‌یه کوردی زیاتر لێ بوو. هێدی هێدی خه‌ریکی فێربوونی زمان و ژیانی تازه‌م بووم.رۆژێکی گه‌رمی به‌هار، مامۆستاکه‌مان هه‌ستی کرد ئه‌من مات و وه‌ڕه‌زم، لێم هاته پێش و لێی پرسیم،بۆ وا ماتی؟ به بێ‌وازی رووم تێکرد و پێم کوت،بێری وڵاتی خۆمان ده‌که‌م.سه‌رێکی راوه‌شاند و کوتی لێت حاڵیم، به‌ڵام چ شتێک لێره نیه که له وڵاتی خۆتان هه‌یه؟ ئه‌منیش ئه‌و ده‌م زمانه‌که‌م له‌و ئاسته‌دا نه‌بوو هه‌موو هه‌سته‌کانمی له‌مه‌ڕ وڵاته‌که‌م بۆ باس که‌م، هه‌ر بۆیه هه‌موو هۆشی خۆم کۆکرده‌وه‌و پێم کوت: بیری کانیاوی وڵاتی خۆمان ده‌که‌م.بڕێکی قسه له‌گه‌ڵ کردم، له‌هه‌موو وشه‌کانی نه‌ده‌گه‌یشتم به‌ڵام شێوازی قسه‌کانی له دڵدانه‌وه و شتی وا ده‌چوو.ئه‌و رؤژه‌ی ئه‌م قسانه‌م له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌م کرد رۆژی چوارشه‌ممه بوو. رۆژی شه‌ممه کاتژمێر 11ی به‌یانی بوو ته‌له‌فۆنی ماڵێ(ئه‌وده‌م ته‌له‌فۆنی موبیل) ئه‌گه‌ریش هه‌بوایه لانیکه‌م ئه‌من نه‌م‌بوو،زه‌نگی لێدا.ده‌نگی ژنێک هات و لێی پرسیم: له‌ماڵی؟ به‌ڵێ. کاتت هه‌یه بێم به‌دواتدا؟ به‌ڵی به‌ڵام ئیوه کێن؟ نامناسی؟ نه‌خێر. ئه‌من مۆنیکام مامۆستای خۆت له قوتابخانه. ئه‌ها،زۆر باشه،به‌خێر‌بێی، چاوه‌ڕوانت ده‌بم. پێتان وانه‌بێ چۆنی لێره‌م نووسیوه هه‌ر وا به هاسانی لێی حاڵی بووم، باوه‌ڕ که‌ن بۆوه‌ی له‌قسه‌کانی حاڵی بم، وه‌هام ''گوشی'' ته‌له‌فۆنه‌که به‌گوێمه‌وه نووساندبوو تاوێکی باشی پێچووبوو، ده‌تگوت گوێچکه‌م دروێشم کراوه و سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو. زۆری پێنه‌چوو، له زه‌نگی ده‌رکه‌یان‌دا. ده‌رکه‌م کرده‌وه، مۆنیکای مامۆستا‌م بوو، کیژۆڵه‌یه‌کی قژزه‌ردی چاوشینی خوێن شێرین و له‌به‌ردڵانی ده ساڵانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنابووه به‌ر ده‌رکه‌ی. به‌خیر هاتنم کردن و فه‌رمووی ژورێم کردن.مۆنیکا، کچه‌که‌ی خۆی پێناساندم و کوتی ناوی '' لیسه‌لۆته'' به‌ره‌سمی لای خۆمان ده‌ستیکم به‌سه‌ری داهێنا و پاشان هه‌مان ده‌ستم به‌ژیر چه‌نه‌یه‌وه گرت و خۆم دانه‌واند و ده‌م و چاوم برده رێکی ده‌م وچاوی و هه‌موو ئه‌و وشه سوئێدییانه‌ی فێری ببوم کۆم کردنه‌وه و لێم پرسی (واد گاماڵ ئه‌ر دوو؟) ئه‌من به حیسابی خۆم لێم پرسیوه'' ئه‌تۆ چه‌ند ساڵی؟''به‌ڵام کێژه‌که ره‌نگی ده‌م و چاوی وه‌ک گوڵاڵه سووره پشکووت و چاوێکی له دایکی کرد و دایکی پێی کوت مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه ته‌مه‌نت چه‌نده؟ خێرا تێگه‌یشتم ده‌بێ هه‌ڵه‌یه‌کم کردبێ. سوئێدی شتێکی زۆر باشیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه رووشکێن نین و هه‌ر له‌کاتی قسه کردن دا بێ ئه‌وه‌ی خۆیان به قسه و پرسیاره هه‌له‌کانی به‌رامبه‌ره‌که‌یان شلوێ بکه‌ن، وشه و رسته راسته‌که‌ت فێر ده‌که‌ن، به‌و شیوه‌یه که قسه یان پرسیاره هه‌ڵه‌که‌ت ئه‌وان به دروستیی دووپات ده‌که‌نه‌وه. دایکی'' لیسه‌لۆت''یش پرسیاره سه‌قه‌ته‌که‌ی منی ئاوا چاک کرده‌وه و به کچه‌که‌ی کوت'' هان مێنار هوێر گاماڵ ئه‌ر دوو''. ماڵی ئاوا بێ هه‌م ئه‌منی فێر کرد هه‌م نه‌یهێشت دڵی ئه‌م فریشته چکۆله‌م لێ بیشێ، ئاخر ئه‌من پێم کوتبوو '' ئه‌تۆ چه‌نده پیری!'' هه‌ر چۆنێک بێ مۆنیکا تێیگه‌یاندم که به‌خۆی و مێرد و منداڵه‌کانی به ماشێن هاتوون به‌دوامدا بمبه‌ن بۆ سه‌ر '' کانی''! وه‌بیرم هاته‌وه، ئه‌من رۆژی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر که‌لاسی ده‌رس پێم کوتبوو بیری وڵاتی خۆمان ده‌که‌م و هه‌موو بیرکردنه‌که‌شم له '' کانیاو'' دا کۆکردبووه‌وه.له پلیکانان چوینه‌خوارێ و له‌به‌ر ده‌رکه ماشێنه‌که‌ی راگرتبوو. سڵاوم له میرد و منداڵه‌که‌ی دیکه‌ی کرد و سواری ماشێنه‌که بووم. مه‌ودایه‌ک به رێگایه‌کی باریک و پێچاوپێچدا لێیخوڕی، گه‌یشتینه ده‌شتایی‌یه‌ک. پۆله‌دارێک له نێوه‌ڕاستی ده‌شتاییه‌که به شنه‌ی با ده‌شنانه‌وه.ماشێنه‌که‌یان راگرت و کوژاندییانه‌وه. هه‌موومان دابه‌زین. مۆنیکا هاته ته‌نیشتم و کوتی ئێمه‌ش کانیاو‌مان هه‌یه، کوتم ئه‌ی کوا؟ وه‌پێشم که‌وت و چه‌ند میتر له‌ولای جاده‌که شوێنێکی بژوێن و سه‌رسه‌وزمان لێوهدهر که‌وت. گه‌یشتینه پنگه‌ڵانێک، پنگه ده‌گه‌یشتنه سه‌رووی سینگمان. جۆگه‌له‌یه‌کمان لێوهدهر که‌وت و پاشان کانیاوێکی روون و سارد. له‌و ده‌شتاییه ئاوێکی زۆر و سارد و روون له نێو ره‌ڵم و خیزێکی زۆر ورد هه‌ڵده‌قوڵی.بڕێک له‌ولاتر کانیاوێکی دیکه‌ی لێ‌بوو، ئه‌ویان سه‌رچاوه‌که‌ی باش دیار نه‌بوو، به‌ڵام پلووسکێکی داریان تێگرتبوو ئاوێکی زۆری پێدا ده‌هات و ئاوی هه‌ر دوو کانیاوه‌که له جۆگه‌یه‌کدا تێکه‌ڵ ده‌بوون و به‌و ده‌شته‌ی دا ده‌خوشین و ده‌بریسکانه وه. له خۆشی کانیاوان مۆنیکاو ماڵ ومنداڵێم له‌بیرچۆوه،له ده‌راوی کانیاوه‌که و له قه‌راغ جۆگه‌که قولێکم کوزه‌ڵه هه‌ڵقه‌ند و ده‌ستم به‌خواردنی کرد. ورده ورده به قه‌راغ جۆگه‌که‌دا رۆیشتم، له خه‌یاڵی خۆمدا گه‌ڕابوومه‌وه کوردستان و له یه‌کێک له گونده‌کانی وڵاتی خۆمان به نێو جۆگه‌یه‌کدا که ئاوکه‌یان بڕیبوو و ته‌ختی جۆگه‌که هێشتا فێنک و هێندێک شێ‌دار بوو ده‌رؤیشتم و چاوم له رێگای بێریان ده‌کرد، له‌پڕرا ده‌نگی مۆنیکای مامۆستا‌م له‌و خه‌یاڵه خۆشه‌ی راچڵه‌کاندم و وه‌بیری هێنامه‌وه له کوێم و کات دره‌نگه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه. له‌و کاته‌وه تا ئێستا هه‌ر کات رێگام له‌و ناوچه‌یه ده‌که‌وێ، سه‌رێکی ئه‌و کانیاوه ده‌ده‌م و ئه‌وه بووه‌ته عاده‌تی هه‌موو ساڵێکم، ره‌نگه له‌م هاتووچۆیه‌دا ئه‌گه‌ر به خه‌یاڵیش بێ سه‌رێکی لاوێتی خۆم بده‌مه‌وه که ئه‌و ساڵ رێک 21 ساڵه و ساڵ له‌دوای ساڵیش زیاترم لێ دوور ده‌بێته‌وه. که‌ماڵ |
, 02:04
,
2007/9/11
|
بۆچوون
|
|
دواتر | په‌ڕه 9 له 12
| پێشوو
|
| |