پایزە ، سروشت رەنگی گۆڕاوەو گەڵاکان بەرەنگی زەرد و سوورەوە یەک یەک و پۆل پۆل چڵەپۆپەی دارەکان بەردەدەن وبەدەم هەناسەی باوە بەرەو زەوی لوول دەبن. دیمەنی سروشت لە مانگەکانی ئەم وەرزەدا جوانییەکی بێوێنەی هەیە. ئەم جوانییە لە مانگی ئۆکتۆبردا دەگاتە لووتکە و لەگەڵ ئەوەی هەڵگری پەیامێکی خەفەت هێنەرە، بەڵام جۆراوجۆری رەنگەکان یارمەتیت دەدا زۆر خەفەتبار نەبی و لەجیاتی چوونە ناو قوڵایی ئەم ئاڵوگۆڕەی سروشت، ناچاری بڕوانیە رواڵەتی ئەم دیاردەیە. یەکێک لەو رووەکانەی له وەرزی پایزدا دێتەبەر و خەڵکی تامەزرۆ پێی شاد دەبن، کوولەکەیە. رەنگی ئەم کوولەکەیە کە زیاتر بە کوولەکەی'' شەقەباغی'' یان '' شاقه‌باغی'' ناسراوه، نارنجی‌یه. له گونده‌کانی کوردستان، ئه‌وده‌م که ته‌ندوور باو بوو، سه‌ری شه‌وێ کوله‌که‌یه‌کیان له ته‌ندووری دامرکاوه‌ی پاش نانی ده‌نا وتا به‌یانی باش ده‌پیشا و ئه‌مجار ده‌یانشکاند و نێوه‌که‌یان ده‌ردێنا. دیاره تووه‌که‌یان لێ هه‌ڵداوارد و ئه‌وی دیکه‌یان که‌مێک سوور ده‌کردووه و کوله‌که‌ورۆنێکی باشیان پێ لێده‌نا. پایزی ساڵی 1362ی هه‌تاوی ئه‌و ده‌م دێهاته‌کانی هه‌ردووبه‌ری جاده‌ی سه‌رده‌شت - مه‌هاباد هه‌ر له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوون. خه‌لکی ئه‌م گوندانه وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، رێزوخۆشه‌ویستییه‌کی زۆریان بۆ پێشمه‌رگه‌کان هه‌بوو. رۆژێکی پایزی ئه‌وساڵه له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کی پێشمه‌رگه‌م به ناوی '' ئه‌کره‌م'' لای نیوه‌ڕۆیه گه‌یشتینه ئاوایی'' قۆزلوێی گه‌وره'' و میوانی ماڵه دۆستێکمان بووین که خزمی هه‌ردوکیشمان بوو. له‌و ماڵه‌ی ره‌خته‌کانمان دانا و ته‌نیا تفه‌نگ و ده‌راغه‌که‌ی سه‌ریمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵگرت وچوینه حه‌وزوسه‌راوی ئاوایی و ده‌ست ودموچاومان شوشت و ته‌پ‌وتۆزی رێگامان له‌خۆ ته‌کاند. کاتێک گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌که، سفره راخرابوو و خاوه‌ن ماڵ له‌سه‌ر دۆشه‌گێکی ئه‌ستوور له‌لای سه‌رووی وه‌تاغێ چاوه‌رێی ئێمه بوو. پاش چاک و خۆشی و به‌خێرهێنان، فه‌رمووی سه‌رسفره‌ی کردین و هه‌موو له‌ده‌وری سفره‌ی کۆزیلکه‌مان به‌ست. چێشته‌که کووله‌که‌ی سوورکراوه بوو. به‌ڕاستی کابانی ماڵ ده‌ستره‌نگینی و لێزانی خۆی زۆر به‌جوانی ده‌رخستبوو. کووله‌که ره‌نگی خۆی پاراستبوو و له کاتی پیشاندن و سوور بوونه‌وه‌دا ره‌نگێکی زه‌ردی ره‌گه ره‌گه سووری تێکه‌وتبوو. بۆ ئێمه‌ی برسی و ماندوو ده‌تکوت خۆشترین خواردنی ئه‌م دنیایه‌یان له‌پێش داناوین. چه‌ند نردوو نانی تازه‌ته‌ندوور وگه‌رمیان له‌سه‌ر سفره‌ی بڵاو کردبووه‌وه. زۆر به ئیشتیا پارویه‌کم سازکردو که‌وچکێکی فافۆنم له کووله‌که پڕکرد. خه‌ریک بوو که‌چکه‌که‌ی وه پاروه‌که‌م گێڕم، ده‌نگی ره‌گبارێکی هات. به‌دوای وی‌دا ده‌نگی چه‌ند ره‌گبارو ته‌کتیر...، گورجێکی پاروه به‌تاڵه‌که‌م دانا‌و تاوم دایه ره‌خت و تفه‌نگه‌که‌م و له گه‌ڵ ئه‌کره‌می وه‌ده‌ر که‌وتین، به‌ده‌م هه‌ڵاتنه‌وه ره‌خته‌کانمان له‌خۆدا و به خڕه‌که‌ی سه‌رووی ماڵان‌دا به‌ره‌و ئاغاسوور وه‌رێ که‌وتین. بۆ شوێنی ده‌نگی ته‌قه‌کانمان رووانی، دیتمان به‌هه‌ردوو تیره‌گی نێوان '' یاراڵی'' و قۆزلوێ و قۆزلوێ چوکدا گروهی زه‌ربه‌ت که تازه ئه‌حمه‌د ئافانی و ره‌شیدئاغایان ره‌گه‌ڵ که‌وتبوو به باسکه‌کاندا بڵاو ببونه‌وه و به قه‌ولی خۆیان راوه پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد. گه‌یشتینه به‌نده‌نی شه‌ش رێیانێ و له‌وێ دانیشتین تا ماندوومان بحه‌سێته‌وه. نه‌رمه‌بایه‌کی پایزی فێنکی کردینه‌وه و ئاره‌قه‌ی له‌شی لێ ساردکرینه‌وه .جاش و پاسداره‌کان له‌نێودێ لێمان ده‌گه‌ڕان و ئێمه‌ش له‌شه‌ش رێیانێ له‌و باسکانه خۆمان خافڵاند تا سێبه‌ر به‌سه‌ر وڵاتی کشا و هێدی هێدی به‌ره‌و قۆزلوێ داگه‌ڕاینه‌وه. دیسان چووینه‌وه ماڵه خانه‌خوێیه‌که‌ی نێوه‌ڕومان، به‌ڵام نه سفره له‌گۆڕێ بوو نه کووله‌که‌ش مابوو. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا هه‌مووساڵێ به ئیشتیای ئه‌ورۆژه‌ی کووله‌که‌ی ده‌کڕم و لێیده‌نێم به‌ڵام نه ئه‌و ره‌نگ و نه‌ئه‌و تامه‌م لێ نه‌چێژتووه، دیاره ئه‌ویشم نه چێشت به‌ڵام بۆنه‌که‌یم هه‌ڵمژتبوو. ئیستا که ئه‌وانه ده‌نووسم تازه‌م 8 نان به کووله‌که‌یه‌وه خواردووه، به‌ڵام داخه‌که‌م نه ئه‌کره‌مم له‌گه‌ڵه نه له کوردستانم. ئه‌کره‌م چه‌ندساڵ دواتر له شه‌ڕێکی نێوان پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و جاش و پاسداره‌کانی مۆڵگه‌ی مێره‌دێ له ناوچه‌ی .مێرگه‌نه‌خشینه‌و شێخ‌چۆپان له‌شه‌ڕێکی قاره‌مانه‌نه‌دا شه‌هید بوو. رووحی شاد و رێگای پڕرێبوار بێ و بێستانیش کووله‌که‌ی لێ‌نه‌بڕێ. |