خەزاڵ
وێبلاگی خەزاڵ بۆ دەربڕینی بیرورای ئازاد
|
لاپه‌ڕه‌کان
ئه‌لبۆمی وێنه‌کان
وێبڵاگی دۆستان
|
خەزاڵ کانی ئاسمانهاوینی ساڵی 1361ی هه‌تاویی بوو. جاده‌ی سه‌رده‌شت- مه‌هاباد له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان‌دا بوو. دژمن له لای مه‌هاباده‌وه تا ئاوایی عه‌وڵاکورده هاتبووه پێش و له به‌رزاییه‌کانی نیوان '' عه‌وڵا کورده'' و '' گیادروان'' مۆڵگه‌ی دانابوو. له عه‌وڵاکورده به‌ره‌و ژوور له ژێرده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌دا بوو. لکی3ی شه‌هید برایمی ساڵه‌موقه‌ده‌م له هێزی 21ی شه‌هید‌پێشه‌وا ئه‌رکی پاراستنی جاده‌ی مه‌هاباد – سه‌رده‌شتی له ده‌راوی'' کانیه‌ره‌ش'' تا نیزیک قاوه‌خانه‌ی عه‌ولاکورده‌ی به‌ئه‌ستۆوه بوو. بنکه (مه‌قه‌ڕ)ی ئه‌رکانی لکی3 له ئاوایی خه‌لیفان بوو. خه‌لیفان له ده‌شتی نێوان کیتکه، گۆلان، کانی‌میران، کۆره‌گێ، یاڵته‌مر، قۆیته‌ڵ و شاره‌زوور هه‌ڵکه‌وتووه. جاده‌ی نێوان کیتکه وکانی‌سێو به ته‌نیشت خه‌لیفان‌دا تێده‌په‌ڕیی. ئه‌وکات لکی3 دوو ده‌سته‌ی به ناوه‌کانی ده‌سته‌ی شه‌هیدانی موسه‌وی‌فه‌ڕ و ده‌سته‌ی شه‌هید تالی هه‌بوو. حه‌وت په‌لیشی هه‌بوو به ناوه‌کانی: په‌لی شه‌هیدان،په‌لی هه‌ڵۆ، په‌لی بێکه‌س، په‌لی باڵغی،په‌لی خوێنی کوردستان‌و په‌لی رزگار، په‌لی شێرکۆ .هه‌رده‌سته‌یه‌ک به نۆره ده‌بوو به ئاواییه‌کانی ئه‌وبه‌ره‌وبه‌ری جاده‌ی مه‌هاباد سه‌رده‌شت‌دا جه‌وله بکا و جموجۆڵی هیزه‌کانی رژێم بخاته ژێرچاوه‌دێری. له یه‌کێک له‌و جه‌ولانه‌دا ده‌سته‌ی ئێمه واته ده‌سته‌ی شه‌هیدانی موسه‌وی‌فه‌ڕ، پێمان ئه‌سپێردرا له جه‌واڵه‌ره‌شان‌ڕا هه‌تا نیزیک قاوه‌خانه‌ی عه‌وڵاکورده سه‌ری هه‌موو ئاواییه‌کانی ئه‌وبه‌ره‌وبه‌ری جاده بده‌ین. ئه‌و ئاواییانه بریتی بوون له: کامه‌م، دۆڵپهمۆ، ڕه‌فته، شۆڕاوا، سڵۆک، ئافان، ئامێد، سوران که ته‌نیا ماڵێک بوو، کاوه‌یس، مازه‌ڵه، گوڵیار،خڕه‌جۆ، قۆزلوجه، گیادروان.ئێمه شه‌وانه تا به‌ری‌به‌یانان له نێو ئاواییه‌کان ده‌ماینه‌وه و پیش‌رووناک بوون، ده‌چوینه به‌رزاییه‌کانی ده‌وری ئاوایی. یه‌کێک له‌و به‌رزاییانه‌ی زۆریان ده‌چوینێ، '' ئه‌حمه‌دکاوڕ'' کیفاراوێ'' و '' بۆگه‌نیوه'' بوون. ئه‌حمه‌دکاوڕ له نیوان ئاواییه‌کانی دۆڵپهمۆ،گوڵیار، و مازه‌ڵه و خره‌جۆ و قۆزلوجه هه‌لکه‌وتووه. له‌سه‌ر ئه‌حمه‌دکاوڕی‌ڕا مۆڵگه‌ی عه‌وڵاکورده و جاده‌ی مه‌هاباد- سه‌رده‌شت هه‌تا جه‌واڵه‌ره‌شانمان لێ‌دیار بوو. کیفاراوێ که‌وتووه‌ته پشت ماڵێ ڕفته‌ی. بۆگه‌نیوه که‌وتووه‌ته نێوان ئاواییه‌کانی ئامێد، خاتوون‌ئه‌ستی، سوران و مڕانه و زیوه و سۆڵغه، دۆڵ‌به‌هار،مه‌حمودئاوا، سه‌رتان، سیاقۆڵی سه‌رێ، سمێنوێ.رۆژێک سه‌رده‌سته‌که‌مان سه‌رپه‌له‌کانی کۆکرده‌وه و چه‌ند سه‌عاتێک پێکه‌وه چوون بۆ هه‌ڵنان و زانیاری کۆکردنه‌وه له‌سه‌ر هاتووچۆی هێزه‌کانی رژێم له نیزیک عه‌وڵاکورده و کاوه‌یس. لای ئێوارێ هه‌موویان وه‌دیی هاتنه‌وه و به‌ره‌و ئاوایی خاتوون‌ئه‌ستی وه‌رێکه‌وتین. له‌خاتوون ئه‌ستی به‌سه‌ر ماڵان‌دا دابه‌ش‌کراین و سێ سێ و چوار چوار پێکه‌وه چووینه ماڵان. دوای نان وچا خواردنه‌وه له شوێنێک کۆده‌بوینه‌وه و کیشک و گه‌شت و که‌مینی به‌یانیمان داده‌ناو به‌ره‌به‌یانی زوو ده‌چووینه شاخی و کاتێک له نه‌بوونی دوژمن و جموجۆڵی خاترجه‌م ده‌بووین، ده‌گه‌ڕاینه‌وه ناودێ، به‌ڵام بۆ کارقایمی دوو یان سی‌که‌سمان له یه‌کێک له به‌رزاییه‌کان ده‌هێشته‌وه و ئه‌وانی دیکه ده‌هاتنه‌وه نێو‌دێ.ئه‌و رۆژه هیچمان نه‌هاتینه‌وه نیودێ و هه‌ر له به‌رزاییه‌کانی نێوان، زیندان‌ده‌رێ، خاتوون ئه‌ستی و سیاقۆڵی سه‌رێ ماینه‌وه. پاش‌نیوه‌ڕۆیه سه‌رپه‌ل و سه‌رده‌سته‌کانمان هاتن و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کردین و بۆمان ده‌رکه‌وت دوێنی ئه‌وان چوون بۆ ''شناسایی'' و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر جاده‌ی مه‌هاباد سه‌رده‌شت له نیزیک کاوه‌یس و عه‌وڵاکورده ده‌بێ له '' ئایفای'' هه‌ڵگری '' ته‌ئمینه‌کان''ی مۆڵگه‌ی عه‌وڵا کورده بده‌ین. ئه‌و کۆبوونه‌وه‌مان له به‌رقه‌دی شاخه‌که‌ی نیوان سیاقۆڵی‌سه‌رێ و خاتوون‌ئه‌ستی کرد و له‌سه‌رووی ئێمه کانیاوێکی ساردی لێ‌بوو که خه‌ڵکی ئاوایی پێ‌یان ده‌گووت کانی‌ئاسمان. ماڵه‌ئاغای دێی خاتوون‌ئه‌ستی کچێک‌یان هه‌بوو ئه‌ویش ناوی ئاسمان بوو،جا نازانم کامیان ناوه‌کانیان لێک وه‌رگرتبوو، کانی‌یه‌که به‌ناوی ئه‌و خاتوونه‌وه کرابوو یان ئه‌و به‌ناوی کانیاوه‌که. ده‌راوی کانیاوه‌که پنگه‌ڵان بوو. شینایی ده‌وروبه‌ری رێڕه‌وی کانیاوه‌که هه‌تا ده‌گه‌یشته دۆڵه‌کانی خوارێ بژوێن و چڕ‌وپڕ بوو. سه‌رووی کانیاوه‌که به‌رده‌ڵانێکی سپی بوو. هیشتا چه‌ند کاتژمێرێکی مابوو بۆ ده‌سپێکی '' عه‌مه‌لیاته‌که''.یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌کان پرسی به‌و رووته‌نه‌ی‌دا چۆن خۆمان بگه‌یه‌نینه سه‌ر جاده و دوژمن پێمان نه‌زانێ؟ یادی به‌خێر عه‌لی ئه‌حمه‌د زاده ناسراو به عه‌لی‌یه چکۆل که به‌شداری ده‌وره‌یه‌کی فێربوونی به‌کارهێنانی تۆپ،خۆمپاره،نه‌خشه‌خوێندنه‌وه و گه‌راگرتن ببوو، باسێکی بۆ گێراینه‌وه که جێگای سرنج‌بوو. عه‌لی کوتی له‌و ده‌وره‌یه‌ی له ئاوایی کامه‌م داندرابوو مامۆستایه‌کمان هه‌بوو به‌شداری له شه‌ڕی'' زوفار''دا کردبوو. مامۆستاکه باسی تاکتیکێکی پارتیزانه‌کانی'' عومانی'' گێڕابۆوه که کاتی خۆی بۆ گرتنی مۆڵگه‌یه‌کی رژێمی ئه‌وکاتی عومان به‌کاریان هێنابوو. ئه‌و پارتیزانانه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی مۆڵگه‌که‌یان پێ نه‌زانیوه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی هێنده رووته‌ن و ده‌شت بووه نه‌یان توانیوه باش '' شناسایی'' ئه‌و مۆڵگه بکه‌ن، که‌رتکه مه‌ڕێکیان هێناوه‌وه بۆخۆشیان پێسته‌مه‌ڕیان له‌به‌ر کردووه و به‌و فێڵه مۆڵگه‌یان گرتووه. عه‌لی کوتی ئه‌و دیوی ئه‌م باسکه ده‌سته مه‌ڕێکی لێ ده‌له‌وه‌ڕی، ئیمه‌ش ده‌توانین به ماته‌ماته له‌سه‌ر ده‌ست و پییان برۆین تا له چاو مۆڵگه‌و ته‌ئمینه‌کان وون ده‌بین.ئێواره هات. سێبه‌ر به‌سه‌ر وڵاتی کشا. دۆڵه‌کان له بێده‌نگیی‌دا نوقم بوون. هه‌رکه‌س تونیی بوو چه‌ند لاوێچی له ئاوی سارد و سووکی کانی ئاسمان خوارده‌وه. به گه‌وه‌ی به‌ر کانییه‌که‌دا په‌رینه‌وه به‌رۆژه‌که‌ی ئه‌وبه‌ریی. یه‌ک یه‌ک و به سینگه خشکه له تیره‌گه‌که‌ی‌را به‌دیوی کاوه‌یسی‌دا شۆڕبووینه‌وه.ئه‌و جێیه‌ی ئێمه‌ی لێ بووین له شوێنی مه‌ڕه‌کان دوور بوو. شوانی مه‌ڕه‌که‌ش دیار نه‌بوو. ئێمه‌له‌م به‌ر و ده‌سته‌مه‌ڕیش له‌وبه‌ری خڕه‌که‌ی بوون. شوێنه‌که‌ش بۆوه‌ی نه‌ده‌بوو هه‌رای شوانه‌که‌ی بکه‌ین. پێشمه‌رگه‌یه‌کی قسه خۆشمان له‌گه‌ڵ بوو رووی له عه‌لی‌یه چکۆلی کرد و پرسی: عه‌لی ئه‌و پارتیزانانه‌ی عه‌مانێ مه‌ڕه‌که هی خۆیان بوو یان مه‌ڕی خه‌ڵکی؟ عه‌لی بزه‌یه‌کی هاتێ و کوتی نازانم.هێدی هێدی مه‌ڕه‌کان به‌له‌وه‌ڕ به‌ره‌و لای ئێمه‌هاتن و هیوایه‌کمان تێدا په‌یدا بوو. جێگاکه‌مان زۆر ته‌نگه‌به‌رو ناخۆش بوو. خودا خودامان بوو ئه‌و که‌رتکه مه‌ڕه بگاته به‌ری ئێمه‌و له نێوئه‌وان‌دا خۆمان حه‌شارده‌ین وبگه‌ینه قه‌راغ جاده‌ی.مه‌ره‌کان هاتنه به‌ری ئێمه و به‌رسینگه‌یان له‌ولاپاڵه‌ی گرت و پێی هه‌ڵگه‌ران. ئێمه‌ش له‌به‌ر به په‌له‌یی به‌نیو مه‌ڕه‌کان وه‌ربووین تا تێکه‌ڵیان بین،به‌لام مه‌ڕ قوشقی بوون وده‌رپه‌ڕین و هه‌ر یه‌که‌ی به‌لایه‌کدا کوڕه‌گوێ بوون. له نێوه‌ڕاستی په‌رێزه‌که‌دا مابووینه‌وه، هه‌رچۆنێک بێ خۆمان گه‌یانده خڕه‌که‌ی و به‌وێدا به‌ره‌و چۆم وجاده‌ی داگه‌ڕاینه خوارێ.زۆری پێنه‌چوو ماشێنێکی ئایفا و تویوتایه‌کی نیزامیی هاتنه به‌ر سێره‌مان. ته‌قه‌مان لێکردن و هه‌ردوو ماشێن خه‌راپ بوون.جاده‌که بڵێندتر له‌و جییه‌ی بوو ئێمه ته‌قه‌مان لێوه‌ده‌کرد. چه‌ند که‌سێکی نێوماشێنه‌که له لێواری جاده‌که خۆیان مه‌ڵاس‌دابوو و ته‌قه‌یان له ئێمه ده‌کرده‌وه. مۆڵگه‌ی دوژمن له عه‌وڵا کورده وه‌ک پیشه‌ی هه‌میشه‌یی خۆی وڵاتی وه‌به‌ر ره‌هێڵه‌ی گولله‌ی تۆپ و خۆمپاره‌دا و له جێ جێ بوو به هۆی سووتانی پوش وپه‌لاشی مه‌زراکان.له گه‌رمه‌ی شه‌ڕدا گرمه‌یه‌کی جیاواز له ته‌قینه‌وه‌ی تۆپ و خۆمپاره‌کان له باسکی نیوان خاتوون‌ئه‌ستی و مه‌زراکانی کاوه‌یس ڕاهات، له‌گه‌ڵ بیستنی ده‌نگی ئه‌و گرمه نامۆیه،ئه‌وانی له‌سه‌ر جاده‌ی بووین هه‌موومان بیرمان له یه‌ک شت کرده‌وه، ئه‌ویش ئه‌و سه‌نگه‌ره بوو که چه‌ند جارێک له لایه‌ن دوژمنه‌وه مین‌رێژکرابوو و هه‌موو جارێ مه‌ڕ و ماڵاتی خه‌ڵکی وه‌سه‌ر ده‌په‌ڕیی. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌مان به‌ره‌و جاده وه‌ڕێ که‌وین سێ پێشمه‌رگه‌مان له‌و باسکه‌ی دانا که پشتمان بگرن نه‌وه‌کا دوژمنی جێگر له مۆڵگه‌ی حاجی‌مامیان به‌لای زیندانده‌رێ‌دا پشتمان لێبگرێ. به‌ڵام زۆر به‌روونی به‌و سێ هاوڕێیه‌مان گوتبوو توخنی ئه‌و سه‌نگه‌ره نه‌که‌ون. به‌لام داخی‌گرانم کاتێک خۆمان گه‌یانده شوێنی گرمه‌که، یه‌کێک له‌و سێ پیشمه‌رگه‌ی پشتی ئێمه‌یان گرتبوو، به ناوی خالید چه‌ند میتر له‌ولای سه‌نگه‌ره‌که ده‌مه‌وڕوو که‌وتبوو. دوو پێشمه‌رگه‌که‌ی هاورێی هێنابوویانه دیوی خاتوون ئه‌ستی و سه‌ری له‌سه‌ر ڕانی یه‌کیان بوو. خالید سه‌ره‌رای ئه‌و برینه قورسه‌ی( هه‌ردوو لاقی په‌ریبوو، یه‌کیان له‌سه‌رووی چۆکی، ئه‌وی دیکه‌یان له‌خوار چۆکی‌یه‌وه) دروشمی : بژی کوردستان، بژی پیشمه‌رگه و بژی حیزبی دێموکڕاتی ده‌دا. خالیدم زۆر خۆشده‌ویست، له‌بن سه‌ری دانیشتم و ماچم کرد. له‌بیرمه هه‌تا ده‌راوی کانی‌ئاسمان له‌سه‌ر ده‌ستم بوو.هه‌ر دلخۆشیم ده‌داوه. پێشمه‌رگه‌کانی دیکه هه‌موویان ده‌یان ویست هه‌ڵیگرن. خالید خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو. به‌داخه‌وه خالید له‌ده‌راوی کانی‌ئاسمانێ چاوه‌کانی له‌سه‌ر یه‌ک دانان و زمانی بۆ هه‌میشه له گۆ که‌وت. شه‌هید بوونی خالید تامی عه‌مه‌لیاته‌که‌ی لێ تاڵ کردین. هه‌موو مات و بێواز بووین. له‌گه‌ڵ بۆلێڵی ئێوارێ گه‌یشتینه گوندی مڕانه. خالیدمان به خاکی کوردستان سپارد. دوای چه‌ند رۆژ دایکی شه‌هید خالید له کوره‌خانه‌ی‌ڕا گه‌ڕاوه. کاتێک دایکی شه‌هید خالید هات، ئێمه له هه‌واری‌مێرێ له سه‌رووی مڕانه و له بناری بۆگه‌نیوه‌ی بووین. خۆمان گه‌یاند لای‌و له‌گه‌ڵی چووین بۆ سه‌ر گلکۆی شه‌هید خالید. به‌دیتنی گڵکۆکه یه‌که‌م پرسیاری ئه‌وه بوو: ئه‌و قه‌بره بۆ ئه‌وه‌نده کورته، خۆ خالیدی من که‌ڵه‌گه‌ت بوو؟ پاش ئه‌وه‌ی کوڵی دڵی خۆی رشت، هێدی هێدی رووداوه‌که‌مان بۆ گێڕاوه. کاتێک ویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ لای بنه‌ماڵه‌که‌ی، ده‌سته‌کانی به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵێنان و کوتی خودایه ئه‌و پیشمه‌رگانه به‌تۆ ده‌سپیرم، ئه‌وانه هه‌موویان خالیدی منن. تاوێک دوای ئه‌م قسه‌یه‌ی جێبه‌که‌ی له ته‌پ‌وتۆزی رێگادا وون بوو، ئێمه‌ش به‌ره‌و هه‌واری مێرێ هه‌ڵگه‌ڕاین.که‌ماڵ |
,23:43
,
2008/10/9 ,
|
بۆچوونه‌کان (
1
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
خەزاڵ مانگی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاویی بوو. چه‌ند رۆژێک بوو بۆ سه‌ردانی خزمان چووبومه شاری بۆکان. ئه‌و شاره وه‌ک زۆربه‌ی شاره‌کانی دیکه‌ی کوردستان له‌ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه و هیزه سیاسییه‌کانی کوردستان‌دا بوو.به‌یانییه‌کی زوو له كارێژی(گه‌راج) مه‌هاباد له بۆکان تووشی هاواڵێکی گه‌ڕه‌کی خۆمان به ناوی مه‌حمود محاڵی بووم. پاش چاک و چۆنی،هێشتا به‌خیرهاتنیم ته‌واو نه‌کردبوو، کوتی ئه‌وه لێره چ ده‌که‌ی؟ کوتم بۆ؟ کوتی گولله خۆمپاره له حه‌ساری ئێوه که‌وتووه و بابت شه‌هید بووه! حه‌په‌سابووم،نه‌م ده‌زانی چ بکه‌م، ته‌نیا توانیم سواری مینی‌بووسێک بم که به‌ره‌و ئاوایی بورهان ده‌چوو.نازانم ئه‌و رێگایه که‌ی ته‌واو بوو وچۆن گه‌یشتمێ. له بورهان سواری جیبێک بووم و هه‌تا ئاوایی دۆستاڵی به‌و جیبه‌ی چووم. له دۆستاڵی را به پێ‌یان به‌ره‌و به‌سری و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و ئاوایی سهیدئاوا به‌رووکاری مه‌هاباد دا داگه‌ڕام. برنوویه‌کی درێژی دارشوشه‌ی ره‌قه‌م حه‌فده‌م پێ بوو. له‌به‌ر ئاوایی سهیدئاوا تووشی ژنێک و دوو منداڵ بوووم. هه‌روا به‌ده‌م رێگاوه ده‌نگ و باسی شارم لێ پرسی و کوتی ماوی سێ رۆژه له ماڵ وه‌ده‌رکه‌وتووم و چووبووم به دوای هێوه‌ره‌که‌مدا که بێت و مێرده‌که‌م له‌شار به‌رێته‌ده‌رێ، پاشان به‌ده‌م هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵه‌وه کوتی به‌ناشکوری نه‌بێ ئه‌ویش خۆی لێ به‌ساحێب نه‌کردین.یه‌کێک له منداڵه‌کان کیژۆڵه‌یه‌کی چوار، پێنج سالان ده‌بوو و به پێی خۆی ورده‌ورده له پێش ئێمه‌وه ده‌رۆیشت. منداڵه‌که‌ی دیکه به باوه‌شی دایکییه‌وه بوو. کاتێک گه‌یشتینه لێواری چۆمی ''یه‌رغوو'' له نیزیک پێچه‌که‌ی رێگای لاچینێ، هه‌ستم کرد ژنه‌که ماندوو بووه. داوام لێکرد منداڵه‌که‌یم بداتێ ئه‌من بۆی هه‌ڵگرم، کوتی بابه‌که‌م ئاخر ئه‌تۆ ئه‌و هه‌موو تفه‌نگ و فیشه‌کدان و شته‌ت پێیه و بۆخۆشت ده‌ڵێی له دۆستاڵی را به پێ‌یان هاتووی، ماندووی و نابێ. کوتم دایکه‌که‌م ئه‌من ماندوو نیم و منداڵه‌که‌ی دایه ده‌ستم. ئه‌منیش تفه‌نگه‌که‌م له شانی راسته‌م هێناخوار و به لاشانی چه‌په‌م دا سه‌راوبن شۆڕم کرده‌وه و منداڵه‌که‌م به‌سه‌ر شانی راسته‌م‌دادا. کاتێک گه‌یشتینه راسته رێیه‌که و به‌ره‌و ناو شاری مه‌هاباد ده‌چووین، دیتمان سه‌ر گرده‌گڕویی پشت ته‌په‌ی قازی ئه‌رته‌شی لێیه‌و ته‌قه‌ش ده‌که‌ن. سه‌ر شاخی داشامه‌جیدیش پایه‌گای هێزه‌داگیرکه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێ‌بوو و له‌وێڕا به کالیبر 50 و دۆشکه و تۆپ و خۆمپاره له شاریان ده‌دا. به ده‌نگی ته‌قه‌کان کیژۆڵه‌که ترسا و ده‌ستی به داوێنی کراسی دایکی گرت و له په‌نا ویی ده‌ڕۆیشت و به‌ده‌نگی هه‌ر ته‌قه‌یه‌ک وێکده‌هات و به چاوه نیگه‌رانه‌کانی ده‌یڕوانییه ده‌وروبه‌ری رێگاکه. گه‌یشتینه حاندی دارچناره‌کانی پیش'' مه‌هدی کودک'' باخچه‌ی ساوایان و ده‌ماندیت کچ و کوڕی جحێڵ هه‌رکه‌س په‌ڕۆیه‌کی سپی له باسکی هالاندووه و یارمه‌تی بریندار و لێقه‌وماوان ده‌ده‌ن. هۆشمان هه‌ر له‌و پۆله خه‌ڵکه بوو که له په‌نا دیواری کوچه‌وکۆڵانه‌کاندا به ماته‌ماته و خۆ کووڕکردنه‌وه و جاروبار بۆ په‌ڕینه‌وه له شه‌قامه‌کان تیژ تێده‌په‌ڕین. له‌ناکاو ده‌نگی ره‌گبارێکی قه‌ناسه و هازه‌ی گولله‌کان به‌سه‌ر سه‌ری ئێمه‌دا هات. کچه چکۆله‌که له‌ترسان زریکاندی و به‌ره‌رو پێشه‌وه رای‌کرد. دایکی هاواری کرد، شادی گیان هه‌ڵمه‌یه هیچ نیه. تازه زانیم ئه‌و کیژه بچکۆله خوێن‌شیرنه ناوی شادی‌یه. شادی به بیستنی ده‌نگی چه‌ند ته‌قه‌یه‌کی دیکه، خێراتر غاری‌دا و یه‌ک به‌خۆشی ده‌یزریکاند. دایکی له‌تاوان باوی هه‌نگاوه‌کانی خوشتر کرد تا بگاته شادی و هێوڕی کاته‌وه. هێشتا چه‌ند هه‌نگاوێکی مابوو ده‌ستی بگاته ده‌ستی شادی، ده‌نگی ره‌گبارێکی کورت هات. دایکی شادی هه‌ر هه‌ڵده‌هات به‌ڵام ئه‌مجار هه‌نگاوه‌کانی وه‌ک پێشوو نه‌ده‌هاویشت و لاتره‌ی ده‌به‌ست. دوای چه‌ند هه‌نگاوێک ئه‌ژنۆکانی نیشتنه‌وه‌و که‌وته سه‌ر زه‌ویی. ئه‌من سه‌ره‌تا وام زانی هه‌ڵه‌نگووتوه. به‌غار خۆم گه‌یانده لای. شادی قامکه گه‌وره‌ی دایکی گرتبوو ده‌یکووت دایه هه‌سته با هه‌ڵێین. ئه‌منیش بن پیلی دایکی شادی‌م گرت که هه‌ڵی هه‌ستێنمه‌وه، دیتم که‌له‌که‌ی لای چه‌په‌ی خوێنی لێ‌ده‌چۆڕێ، زانیم ئه‌و ره‌گباره کورته دایکی شادی پێکاوه. خه‌ڵکی نێوشار که شاهیدی ئه‌و دیمه‌نه بوون به ده‌ست راوه‌شاندن و هه‌را کردن بانگیان ده‌کردین که به‌ره‌و ئه‌وان بڕۆین. مه‌ودایه‌کی 200 میتری‌مان مابوو بگه‌ینه سه‌ری کوچه‌کان و له سێره‌ی پایه‌گای گرده‌گروێ و داشامه‌جید‌دا نه‌مێنین. که‌س نه‌یده‌وێرا بێت بۆلامان. دایکی شادی‌م هه‌ڵێنا و ده‌ستیم خسته سه‌ر شانم و منداڵه بچکۆله‌که‌م به‌شانی تفه‌نگه‌که‌م گرت و له‌راستیدا دایکی شادی‌م راده‌کێشا. شادی له‌پێشه‌وه ده‌رۆیشت و خێرا خێرا ئاوڕی ده‌داوه و بانگی دایکی ده‌کرد. دایه...دایه. گه‌یشتینه رێک به‌رێکی باخچه‌ی ساوایان'' مهد کودک'' و له‌وێ چه‌ند که‌س له‌وانه‌ی پێ‌یان ده‌کوتن'' ئیمدادگه‌ر'' یارمه‌تیده‌ر به پیرمانه‌وه هاتن. دوانیان کچ بوون و زوو دایکی شادی‌یان لێوه‌رگرتم و درێژیان کرد. کراسه‌که‌یان له‌به‌ردادڕاند. ریخۆڵه‌کانی هاتبوونه‌ده‌ر و دوای دڕاندنی کراسه‌که‌ی زیاتر خزانه خوارێ. گوێم لێ‌بوو یه‌ک له کچه‌کان کووتی ئه‌وه ناژیی. له‌و ماوه‌دا شادی هه‌ر له‌په‌نا دایکی ره‌ق راوه‌ستابوو. دایکی هۆشی نه‌بوو. ئیمدادگه‌ره‌کان لێیان پرسیم ئه‌م ژنه چی تۆیه؟ کوتم نایناسم و له به‌ر ماڵی سه‌یداوایه تووشیان بووم. به‌ڵام ده‌زانم ماڵیان له کوێ‌یه له رێیه که ده‌هاتین لێم پرسیوه و پێی کوتووم. یه‌کیان کوتی ئه‌گه‌ر وایه به مێرد و که‌س‌و کاره‌که‌ی بڵێ بێن بۆ مزگه‌وتی سه‌عدی. ده‌ستی شادی‌م گرت و کچه چکۆله‌که‌شم له باوه‌ش کرد و به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی ته‌کیه‌ی بابه خه‌لیفه‌ی وه‌ڕێکه‌وتین. له لای مزگه‌وتی سه‌عدی را تا سه‌ر شه‌قامی زه‌ند به بن دیواران‌دا هاتین و مه‌ترسیی گولله‌ی راسته‌وخۆمان له‌سه‌ر نه‌بوو. لای راسته‌ی جله‌کانی من خوێناوی بوون و جار جار به له‌شمه‌وه ده‌نووسان. شادی هه‌ر ئاوڕی ده‌دایه‌وه و ده‌یپرسی دایه که‌نگێ دێ؟ نه‌م ده‌زانی چیی پێ‌بڵێم، هه‌ر ده‌مکوت دایه نه‌خۆشه و دوایه ئه‌گه‌ر چاک بووه‌وه دیته‌وه بۆ لاتان. منداڵه بچکۆله‌که به‌سه‌ر شانمه‌وه خه‌وی لێکه‌وتبوو.به شه‌قامی زه‌نددا به‌ره‌و ده‌رکی ته‌کیه‌ی بابه خه‌لیفه‌ی داگه‌ڕاین. به گورجی به شه‌قامه‌که‌دا په‌ڕینه‌وه و خۆمان له حه‌ساری ته‌کیه‌ی هاویشت. ته‌کیه دوو ده‌رکی هه‌بوو،یه‌کیان به‌سه‌ر شه‌قامی زه‌نددا ده‌کراوه ئه‌وی دیکه‌یان به‌لای کۆڵانی پشته‌وه‌ی‌دا. له شادیـ‌م پرسی لێڕه‌ڕا ماڵه خۆتان پێده‌زانیی؟ به راوه‌شاندنی سه‌ری تێیگه‌یاندم که ماڵه خۆیان پێده‌زانیته‌وه. کوتم بڕۆ بابچینه ماڵه ئه‌نگۆ. وه‌پێشم که‌وت، گه‌یشتینه به‌رده‌رگایه‌کی دار. دوانیوه‌ڕۆ بوو. له‌ده‌رگام دا، پاش تاوێک ده‌نگێکی ژنانه له دیوی حه‌سارێ ڕا پرسی کێیه؟ شادی هاواری کرد، داده بیکه‌وه. به‌ده‌نگی پێڵاوه‌کانیڕا دیار بوو به په‌له به‌ره‌و ده‌رگا دێت. داره‌که‌ی پشت ده‌رگای کێشاوه‌و ده‌رگا کرایه‌وه. کچێکی ته‌مه‌ن شازده، حه‌فده ساڵان بوو. به نیگه‌رانییه‌کی زۆره‌وه منداله چکۆله‌که‌ی لێوه‌رگرتم و لێی پرسیم ئه‌دی دایکم کوا؟ نه‌مده‌زانی چیی پێ‌بڵێم. شادی کوتی دایه نه‌خۆشه خوێنی له‌زگی ده‌هات! کیژه جحێڵه‌که دایه پڕمه‌ی گریان و به‌ره‌و قوڵایی حه‌سارێ چوو. به‌دوایدا چوومه ژوری حه‌سارێ و با‌نگم کرد. ده‌نگێکی لاوازی پیاوانه له بنه‌بانی ژێرزه‌مینێک ڕا پرسی کییه؟ زێنه‌ب کچم ئه‌وه کێیه؟ چیی ده‌وێ؟ بۆلای ده‌نگه‌که چووم. له‌پێش ده‌رکی ئه‌و ژێرزه‌مینه به بڵیندایی ده‌رکه‌که ته‌لیسه خۆڵ هه‌ڵچنرابوون. که‌لێنێکی ته‌سک له‌مابه‌ینی ده‌رکه‌ی ژێرزه‌مینه‌که و ته‌لیسه خۆڵه‌کان مابۆوه. تفه‌نگه‌که‌م له‌شانم هێناخوارێ و چوومه ژوورێ. سڵاوم کرد و وه‌ڵامی سڵاوی دامه‌وه. پێم کوت مامه گیان ئه‌من له نیزیک ئاوایی سهیدئاوا تووشی خێزانت و ئه‌و دوو منداڵه‌بووم. باقی رووداوه‌که‌م چۆن رووی‌دابوو بۆ گێڕاوه. هه‌ر ده‌یکووت،په‌کوو،په‌کوو، پشتم شکا. ئه‌من به‌و حاڵه‌م چ له‌و منداڵانه بکه‌م؟ به دڵێکی پڕپه‌رۆشه‌وه له ژێرزه‌مینه‌که هاتمه ده‌رێ. له حه‌سارێ کیژه‌که له‌سه‌ر عه‌رزی دانیشتبوو،کچه‌چکۆله‌که‌ی له‌باوه‌ش گرتبوو، شادیش له‌ته‌نیشتییه‌وه سه‌ری وه‌لای که‌له‌که‌ی کردبوو. نه‌م ده‌زانی چ بڵێم، بۆلایان چووم و ده‌ستێکم به سه‌ری شادی‌دا هێنا و ماڵ‌ئاوایم لێکردن.له‌ده‌رکه‌ی هاتمه‌ده‌رێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که باره‌که‌م سووک ببوو، هه‌نگاوی لاقم قورس ببوون ولاقه‌کانم به زه‌حمه‌ت به‌دوامدا ده‌هاتن. بیرم له منداڵه چکۆله‌که ده‌کرده‌وه که چیی به‌سه‌ر دێت؟ شادی چلۆن ئه‌و دیمه‌نه‌ی بریندار بوونی دایکی له‌بیر ده‌کا و زۆر پرسیاری دیکه‌ش.به‌کۆڵانه‌که‌دا هاتم و خۆم گه‌یانده کوچه‌ی پشت '' بازاڕی روز'' و له‌وێڕا به خێرایی خۆم گه‌یانده گه‌ڕه‌کی'' سه‌ربه‌رداشی '' و به‌وێدا به‌ره‌و ژوور رۆیشتم. بیرم له بابم ده‌کرده‌وه و نه‌م ده‌توانی باوه‌ڕبکه‌م شه‌هید بووه و ده‌مگوت، مه‌حموود جوانی نه‌دیتووه و لێی تێکچووه. جار جاریش که دایکی شادی و منداڵه‌کانیم وه‌بیرده‌هاته‌وه، کزه‌م له‌جه‌رگی هه‌ڵده‌ستاو دڵم پڕده‌بوو.به‌ده‌م بیروخه‌یاڵانه‌وه گه‌یشتمه لای مزگه‌وتی '' سه‌ید نیزام'' و به کوچه‌که‌ی‌دا هاتمه سه‌ر شه‌قامی ''فه‌ره‌ح'' و به‌ره‌و شه‌قامی ''وه‌ره‌هرامی شه‌رقی'' وه‌ره‌هرامی رۆژهه‌ڵات چووم.له رێک به‌رێکی کوچه‌ی ''مه‌نسووری'' له گه‌ڕه‌کی '' ئه‌رمه‌نییان'' ئامبوڵانسێک له نێوه‌ڕاستی شه‌قامه‌که راوه‌ستابوو. ده‌رکی لای شۆفیره‌که‌ی کرابووه‌وه. به پارێزه‌وه لێی چوومه پێش و دیتم شۆفیره‌که‌ی سه‌ری به‌لای ژوری ئامبوڵانسه‌که‌دا سووڕاندووه. با‌نگم کرد وه‌ڵامی نه‌داوه. ده‌ستم له‌سه‌ر شانی‌دانا و کوتم کاکه کاکه، وه‌ڵام نه‌بوو. هه‌ستم کرد بۆنی ئاسنی ژه‌نگاوی دێت، دیتم به‌رپێی شۆفیره‌که پڕبووه له‌خوێنی مه‌ییو. دیاربوو له‌مێژه شه‌هیدکراوه و خوێنه‌که‌ی مه‌یوه. به‌جێم هێشت و به کووچه‌ی مه‌نسووری‌دا به‌ره‌و ماڵه خۆمان له لای مه‌یدانی حه‌سه‌نزاده و رووبه‌ڕووی ماڵه ''خات نارنجێ'' وه‌رێ که‌وتم. له‌سه‌ر کووچه‌ی خۆمان که‌لاوه‌یه‌کی لێ‌بوو، گوێم هه‌ڵخست، قروسکه‌ی سه‌گێک ده‌هات. به‌پێش کهلاوهکهیدا تێپه‌ڕیم و چوومه نێو کووچه‌ی خۆمان . له حه‌ساری خۆمان چرای هیچ‌کام له ماڵه‌کان نه‌داییسا. ئێمه له‌و حه‌ساره‌ی‌دا چوارماڵ بووین. شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان زۆربه‌یان شکابوون. له حه‌سارێ دوو قووڵکه‌ی گه‌وره دروست ببوو.ترومپای حه‌سارێ له جێی خۆی بوو. گوڵه‌کانی باخچه‌ی هه‌ڵپه‌رتوابوون. دوو لقی گه‌وره‌ی داره بوزه‌که‌ی حه‌سارێ شکابوون به‌ڵام لێ نه‌ببوونه‌وه‌و به‌سه‌ر باخچه‌که‌دا شۆڕببوونه‌وه.به‌ره‌و ژێرزه‌مینی ماڵه کاک محه‌مه‌د سه‌قزی جیرانمان چووم. له‌به‌ر ده‌رکی ئه‌و ژێرزه‌مینه‌ش ته‌لیسه خۆڵ له‌سه‌ریه‌ک هه‌ڵچندرابوون. تروسکاییه‌کی که‌م هێزم لێ وه‌دیار که‌وت. چوومه ژورێ. سڵاوم کرد و یه‌کراست چاوم به دایکم که‌وت. کز،خه‌مبار و دۆشداماو له سه‌رووی ژێرزه‌مینه‌که دانیشتبوو. که چاوی به من که‌وت یه‌ک پێ هه‌ستاو له ئامێزی گرتم. ئه‌ولاولای ماچ کردم و پرسی که‌نگێ هاتویه‌وه؟ کوتم ئه‌وڕۆ هاتوومه‌وه. لێم پرسی بابم له کوێ‌یه؟ کوتی جارێ دانیشه ئێستا ئه‌ویش دێته‌وه. سوکناییه‌کم هاتێ. کوتم بۆکوێ چووه؟ هه‌ستم کرد ده‌یهه‌وێ شتێکم لێ بشارێته‌وه. کوتم دایه پێم بڵێ، خه‌ڵک پێ‌یان کوتووم. راسته؟ کوتی نه‌به‌خودای رۆڵه هه‌ر بڕێک ده‌ستی بریندار بووه. له چاوه‌کانیدا ده‌مویست راستیی قسه‌که‌ی بدۆزمه‌وه. له دڵه خۆمدا ده‌مکوت یاخوا وابێ و هه‌ر بریندار بوبێت و شه‌هید نه‌بوبێ. ئێستا ئیدی برێک هێوڕ ببومه‌وه. دره‌نگانی ئێوارێ بوو.روانیمه ئه‌ولاو لای ژێرزه‌مینه‌که، دیتم کاک محه‌مه‌د سه‌قزی چاوێکی داپۆشراوه‌و ده‌م وچاوی ئه‌ستوور بووه و به‌رچاوی شین بووه‌ته‌وه. له‌ولاتره‌وه فه‌وزییه خانمی خێزانی لاقێکی درێژکردووه و له لای به‌له‌کی برینێکیان بۆ پیچابوو. هه‌واڵیانم پرسی و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دامه‌وه‌و تێگه‌یشتم که کاک محه‌مه‌د چاوێکی کوێر بووه. سه‌ره‌ڕای برینداریی خۆیان، دڵخۆشی منیان داوه‌و کوتیان باوکت چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش هه‌ر به‌و گولله خۆمپاره‌ی ئێمه‌ی بریندار کردووه، بریندار بووه و ئه‌ویان به ئامبوڵانس بردووه‌ته نه‌خۆشخانه. له دایکمم پرسی دوای بریندار بوونی بابم هیچ خه‌به‌رت لێی نیه؟ کوتی نا رۆڵه گیان خۆ به‌رۆژ له‌به‌ر ته‌قه و تۆپ باران که‌س ناوێرێ له ماڵ بێته‌ده‌رێ.کاتژمێر 8 ی شه‌و بوو. به دایکمم کوت ده‌چمه نه‌خۆشخانه و بابم ده‌بینمه‌وه و ئاگادارت ده‌که‌مه‌وه. دایکم هه‌ر ده‌یکوت ئاگات له خۆت بی رۆڵه گیان. له‌گه‌ڵ کێ ده‌چی؟ کێت له‌گه‌ڵه؟ بۆ ئه‌وه‌ی تووشی دڵه‌راوکێ نه‌بێ، کوتم له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کان ده‌چم. له ژێرزه‌مینه‌که هاتمه‌ده‌رێ و له حه‌سارێ تێر چاوم له باخچه‌که‌و ماڵه‌کان کرد، ده‌تکوت تازه نایان بینمه‌وه، هه‌موو لایه‌کیم پێ جوان و خۆش بوو. شتی‌وا سه‌رنجی راده‌کێشام که تا ئه‌وکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌وت هه‌شت ساڵ ده‌بوو له‌و ماڵ و حه‌ساره‌ی دابوین، قه‌ت وه‌به‌ر چاوم نه‌هاتبوون. له ده‌رکی حه‌سارێ چوومه ده‌رێ، به په‌نا کهلاوهکهیدا تیژ تێپه‌ڕیم. گه‌یشتمه شه‌قامی ''وه‌ره‌هرامی‌شه‌رقی'' ئامبوڵانسه‌که هه‌ر له‌وێ بوو. نه‌مزانی شۆفیره‌که‌ی هه‌ر تێدایه یان نا، به په‌له بووم ده‌بوو خۆم بگه‌یه‌نمه نه‌خۆشخانه‌ی شار که له نیزیک'' باغی پیشاهه‌نگی'' هه‌ڵکه‌وتبوو. به‌ره‌و چواررێی ئازادیی وه‌رێکه‌وتم. له‌وێوه به شه‌قامی '' شاپور'' دا به‌ره‌و شاره‌داری رۆیشتمه خوارێ. دیمه‌نی شار زۆر سه‌یر گۆڕابوو. ده‌توانم بڵێم که‌م ماڵ مابوو شوشه‌ی ساغی له په‌نجه‌ره‌ی‌دامابێ. له‌سه‌ر شه‌قام‌و پیاده‌ره‌وه‌کان شوشه‌ی شکاو و قاپۆڕه‌فیشه‌ک و له‌تکی گولله تۆپ و خۆمپاره عه‌رزی داپۆشیبوو. داره‌کانی قه‌راغ شه‌قامی شاپور زۆربه‌یان لق و پۆپه‌کانیان شکابوون. له‌بن هێندێک له داره‌کان خوێن مه‌یبوو، پشیله‌و سه‌گه‌به‌ڕه‌ڵای برسی ده‌میان تێنابوون. ئه‌و شه‌قامه که سه‌رده‌مێک زۆر جوان و بۆن خۆش بوو، ته‌نیا بۆنی خوێن و دوکه‌ڵ و باڕووتی لێده‌هات. گه‌یشتمه رێک به‌رێکی '' که‌وشی میللی'' و هه‌ورازی سینه‌ما '' ئاریا''. زرێپۆشێک تێکشکابوو و سه‌ری له ده‌رکی قه‌یسه‌ریان رۆکردبوو. به‌هه‌ورازی پێش سینه‌ما ئاریادا به‌ره‌و ''دوخانیات'' وه‌سه‌رکه‌وتم. ئه‌و رێگایه نێو‌بڕ بوو. به کوچه‌ی هوتێلی ''جام‌جهان‌نما''ی سه‌ید مه‌جیدی‌دا داگه‌ڕامه‌خوارێ بۆ سه‌ر شه‌قامی په‌هله‌وی به پێش مه‌حکه‌مه‌ی پێشه‌وای‌دا تیپه‌ڕیم و پاش ماوه‌یه‌ک گه‌یشتمه ده‌رکی خه‌سته‌خانه‌ی. پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌به‌ر ده‌رکه‌ی بوو. خۆم پێناساند و چوومه حه‌ساری خه‌سته‌خانه‌ی. خه‌سته‌خانه هێنده‌ی خه‌لکی بریندار لێ بوو، ژووره‌کان پڕببوون و ساڵۆنه دوورودرێژه‌کانی پێش ژوره‌کانیش برینداری لێ داندرابوو. برینداره‌کان جلی شین‌وسپی نه‌خۆش‌خانه‌یان له‌به‌ر کرابوو. هه‌روا که به په‌نا برینداراندا ده‌ڕۆیشتم و ده‌مڕوانی، ده‌نگێکی ناسیاو له دواوه بانگی کردم. وه‌رسووڕامه‌وه و بۆلای ده‌نگه‌که چووم. بابم بوو. نه‌مده‌زانی له خۆشیان چ بکه‌م. لێی نیزیک بوومه‌وه. ده‌ستی چه‌په‌ی به به‌نێک له ئاسنێکی پشت ته‌خته‌که‌ی هه‌ڵاوه‌سرابوو. لیباسی نه‌خۆشخانه‌ی له‌به‌ر کرابوو. باوه‌شم پێداکرد و پرسیم ئه‌وه چت لێ هاتووه؟ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی نه‌دامه‌وه‌و لێی پرسیم، بۆ هاتوویه‌وه؟ کوتم هه‌واڵی بریندار بوونی تۆم پێگه‌یوه و ئه‌و ڕوو له بۆکان را هاتوومه‌وه. پاشان که دڵنیا بوو پیشمه‌رگه هه‌ر له نێو شار ماون، چۆنییه‌تی بریندار بوونه‌که‌ی بۆ گیڕامه‌وه. پڕیشکی خۆمپاره‌ی ئێسکی نێوان ئانیشک و شانی ورد کردبوو. ده‌ستیان له گێچ گرتبوو و له دوولاوه کونێکیان له گێچه‌که‌دا هێشتبووه‌وه که له‌وێڕا برینه‌که‌یان ده‌رمان ده‌کرد. پێم کوت که دایکم و منداڵه‌کان ساغ‌وسڵامه‌تن و جێی نیگه‌رانیی نیه. کوتی بزانه ناتوانی دایکت بێنی بۆلام. کوتم ئه‌و شه‌و؟ کوتی ئا. کوتم به چاوان و له خه‌سته‌خانه هاتمه‌ده‌رێ.به پێشمه‌رگه‌که‌ی به‌ر ده‌رکه‌م گوت ده‌چم دایکم دێنم بۆلای بابم. پرسی ماڵتان له کوێ‌یه؟ کوتم له گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیانه. کوتی ده‌بێ په‌له‌ی بکه‌ی ره‌نگه سبه‌ینێ ئه‌رته‌ش بێته ناو شار. کوتم زوو دێمه‌وه. وه‌ڕێ که‌وتم. هه‌ر به‌رێگاکه‌ی خۆمدا گه‌ڕامه‌وه هه‌تا لای مه‌یدانی مه‌نگوڕان.له‌وێڕا به کوچه‌ی ناڵبه‌ندان‌دا چوومه‌سه‌ر و له شه‌قامی وه‌ره‌هرامی‌شه‌رقی هاتمه‌وه‌ده‌ر. له حه‌سارێ هێشتا نه‌گه‌یشتبوومه به‌رده‌رکی ژێرزه‌مینه‌که‌ی، له دارێکی هه‌ڵه‌نگووتم. دایکم که هه‌ر نه‌نووستبوو، بانگی کردم. کوتم دایه گیان نه‌نووستووی؟ کوتی جاکوا ده‌کرێ ئاگاداربم له‌و ته‌قه‌و هه‌رایه‌دا ئه‌تۆ له ناو شاربیی و ئه‌من بنووم؟ کوتم دایه گیان بابم ده‌یکوت بێت بۆلام. کوتی ئێستا دێم. سه‌رێکی ژێرزه‌مینه‌که‌ی دا‌و کوتی خوشکه‌کانت نووستوون. بابڕۆین. دایکم گه‌یانده خه‌سته‌خانه لای بابم. تاوێکیان له لابووم . دایکم به په‌ڕۆی ته‌ڕ ده‌ست ولاقی بابمی خاوێن کرده‌وه. ماوه‌یه‌ک قسه‌مان کرد، پاشان بابم ئیزنی داین و له‌گه‌ڵ دایکم دیسان به‌ره‌و ماڵه‌وه وه‌رێ که‌وتینه‌وه. کاتژمێر یه‌ک ونیوی شه‌و گه‌یشتینه‌وه ماڵێ. دایکم چه‌ند بابۆڵه‌یه‌کی بۆ ساز کردم و به‌رێی کردم. به کوچه‌کانی گه‌ره‌کی ئه‌رمه‌نیاندا به‌ره‌و گه‌ڕه‌کی مه‌یدانی حه‌یوانان وه‌ڕێ که‌وتم. له کووچه‌ی ماڵه ماملێ را په‌ڕیمه‌وه لای قه‌نادیی(شیرنی‌خانه‌ی) سه‌کری. له‌وێڕا به‌ره‌و مه‌یدانی حه‌یوانان و له‌وێشه‌وه بۆ لای گۆڕستانی شار و له‌وێشڕا به‌ره‌و ئاوایی پشته‌پ. گه‌یشتمه لای به‌رده سپیان سیوادی رۆژێ هه‌ڵیدابوو. که‌ماڵ |
,01:35
,
2008/9/4 ,
|
بۆچوونه‌کان (
2
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
رۆژی 8 ی مانگی یه‌کی 2008 ی زایینی،رۆژێکی بارانی و ته‌ڕوتووش بوو. هه‌رچه‌ند لێره له وڵاتی سوئێد زۆربه‌ی رۆژه‌کان هه‌روان و رۆژی تاو وساو زۆر که‌من. کاتژمێر 10 ی به‌یانی ئه‌و رۆژه له‌لای دوکتور وه‌ختم هه‌بوو. هیشتا له‌لای دوکتور کاره‌که‌م ته‌واو نه‌ببوو،ته‌له‌فۆنه‌که‌م زه‌نگی لێدا. نه‌متوانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. کاتێک له لای دوکتور هاتمه‌ده‌ر،چاوم له ته‌له‌فۆنه‌که‌م کرد، ژوماره‌یه‌کی نه‌ناسراو بوو.ته‌له‌فۆنێکم بۆ خیزانم کرد و لێم پرسی له بازاڕ هیچمان ناوێ؟ له‌وه‌ڵامدا کوتی نا زوو وه‌ره‌وه ماڵێ! پرسیم بۆ چی بووه؟ کوتی خزمه‌کانی دایکی بێری ته‌له‌فۆنیان کردووه و کوتویانه دایکی بێری له نه‌خۆشخانه‌یه و دوکتوره‌کان ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتیان ماوه بۆ داناوه‌و پییان وایه دوای ئه‌و چه‌ند سه‌عاته ده‌مرێ!
کوتم ئه‌گه‌ر وایه خۆت سازکه دێم به‌دواتدا ده‌چین بۆ لای. کاتژمێر 12 ی نیوه‌رۆیه گه‌یشتینه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی دایکی بێری لێ بوو. له شوێنی راگرتنی ماشێنه‌که‌مان‌ڕا تا ده‌رکی نه‌خۆشخانه، باران خووساندینی. کاتێک چووینه ژوره‌که‌ی خزم‌وکه‌س‌وکاری له‌وێ بوون. بێری له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ژوره‌ی دایکی تێدابوو، سه‌ری وه‌سه‌ر ڕانی خاڵۆژنی کردبوو، راکشابوو. ده‌ستێکم به پرچه‌کانیدا هێنا و ماچم کرد. له‌باوه‌شی کردم و فرمێسک چزانه چاوه‌کانی. دلخۆشیم داوه، به‌لام لێم حاڵی نه‌ده‌بوو.دیاره تاوانی ویی نه‌بوو،بێری ته‌نیا 10 به‌هاری له‌ته‌مه‌نی تێپه‌ڕیبوو. چوومه ئه‌و ژوره‌ی دایکی بێری لێی که‌وتبوو، ژورێکی هێندێک تاریک و به‌رته‌سک بوو. دایک و براو وخوشک و برازا‌و خوشکه‌زاکانی ده‌وری ته‌خته‌که‌یان دابوو. سلاوم لێکردن و چوومه ژوورسه‌ری دایکی بێری. هه‌ناسه‌کانی به‌زه‌حمه‌ت و دره‌نگ دره‌نگ ده‌هاتن. دواندم،ده‌سته‌کانی هێشتا تینیان تێدا مابوو. ره‌نگی له‌شی زه‌رد وه‌ک هه‌ویری زه‌رده چێوه پێداکراوی لێهاتبوو.
له‌گه‌ڵ خێزانم له‌په‌نا یه‌کتر راوه‌ستاین و ده‌ماندیت چلۆن گه‌رمایی ژین هێدی هێدی سه‌ره‌قامکه‌کانی جێ‌دێڵن و به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌کشن. زۆری پێنه‌چوو، جیاوازی ویی له‌گه‌ڵ مردووان ته‌نیا ئه‌و هه‌ناسانه بوون که جار جار و به مه‌ودای زۆر‌و به زه‌حمه‌ت هه‌ڵیده‌مژین و ده‌یدانه‌وه‌ده‌رێ. کاتژمێر 14،20 پاش نیوه‌ڕۆ، سیه‌کانی چیدی هه‌وایان هه‌ڵنه‌مژت و ده‌نگی هه‌ناسه‌کانی کپ و بیده‌نگ بوون. له‌راستیدا ئه‌و دوای مردنی هێمنی به‌خۆیه‌وه بینی و کێوی غه‌م و په‌ژاره‌ی له‌سه‌ر شانی لاچوو.
هه‌روه‌ک له‌وڵاتانی ئوروپایی باوه، مردوو خێرا له‌بن گڵ نانێن و چه‌ند رۆژێک ده‌کێشێ تا بۆ ناشتن حازری ده‌که‌ن. رێک حه‌وت رۆژ دوای مردنی واته 15ی ژانویه ئاگاداریان کردینه‌وه که ده‌ینێژن. ئه‌من و خێزانم و یه‌ک دوو ناسیاو چووین بۆ ریوره‌سمی ناشتنه‌که‌ی. ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ک زۆر رۆژی دیکه‌ی وڵاتی سوئێد، هه‌ور ئاسمانی داپۆشیبوو، جێ جێ ته‌نک و جێ جێ چڕ‌وپڕ. کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک ئاپۆرای شوێنێکیان دابوو. گۆڕێکی تازه هه‌ڵقه‌ندراو له نێوه‌ڕاستی خه‌ڵکه‌که بوو. دوای ئه‌وه‌ی که‌سه نیزیکه‌کانی له (kapell) ( جێگای سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تابووت و خوێندنه‌وه‌ی خۆزگه‌و ئاوات و ژیاننامه و هه‌روه‌ها ئه‌و مۆسیقایه‌ی مردووه‌که به‌زیندوویی پێی خۆش بووه و گوێی داوه‌تێ) ڕا ده‌سکی تابووته‌که‌یان گرت و به‌ره‌و دوا مزڵ هێنایان، له‌سه‌ره‌خۆ و به وچان له‌ژێر چاوه‌دێری مجێوری کلیساکه، به‌ره‌و ناخی گۆڕه‌که رۆیانهێشته خوارێ. که‌س وکاره نیزیکه‌کانی هه‌ر یه‌که‌و مسته خۆڵێک و چه‌پکه گوڵێکیان هاویشته سه‌ر تابووته‌که‌ی. بێری ده‌ستێکی له ده‌ستی مندا و به‌ده‌سته‌که‌ی دیکه‌ی چه‌پکه گوڵه‌که‌ی هاویشته سه‌ر تابووتی دایکی. کوتم رۆڵه مستێکی خۆڵ به‌سه‌ر تابووته‌که‌یدا ناکه‌ی؟ کوتی نا پیس ده‌بێ. ئه‌و له دنیای خۆیدا جۆرێکی دیکه‌ی بیر ده‌کرده‌وه‌و پێیوابوو دایکی به‌ره‌و سه‌فه‌رێکی خۆش و دورودرێژ چووه. له‌به‌ر وه‌ی حه‌وتوویه‌ک بوو له ماڵه دایکی شین و گریان بوو لێم پرسی: پێت خۆشه بڕۆینه‌وه لای خۆمان و له‌وێ بڕێک هێوڕ بییه‌وه؟ کوتی نا ئه‌و شه‌ویش پێم خۆشه له‌لای نه‌نکم و پوورم بم. کوتم باشه و له‌گه‌ڵ که‌س و کاره‌که‌ی ماڵ ئاوایمان لێک خواست و هاتمه‌وه ماڵێ. روخساری بێری‌م له‌به‌ر چاوان وون نه‌ده‌بوو. زۆرم پێخۆش بوو بزانم له مێشکی دا چۆن و بیر له چی ده‌کاته‌وه. ده‌ڵێن گڵ مه‌یل بڕه، زۆری پێنه‌چوو ئاگاداریان کردین و کوتیان سبه‌ینێ چله‌ی دایکی بێری‌یه. له‌گه‌ڵ بێری وه‌ڕێ که‌وتین، بێری لقێکی گوڵی رۆزی سپی بۆ دایکی کڕیی و به‌ره‌و گۆڕستان وه‌ڕێ که‌وتین. قه‌بره‌که‌یمان زوو دیته‌وه. قه‌برێکی ساکار، دارێکی ژماره لێدراو و ریزێک به‌ردی خڕی سپی به‌ده‌وری قه‌بره‌که‌یدا و چه‌ند لقه گوڵ له‌سه‌ر گلکۆکه‌ی بوو. له په‌نا دارێکی نیزیک گۆڕه‌که راوه‌ستام و له‌بێری ڕامام تا بزانم چ‌ده‌کا؟ زۆر له‌سه‌ره‌خۆ سڵاوی له دایکی کرد، گوڵه‌که‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌که‌ی دانا‌و ده‌ستی به کێله‌که‌ی گرت و کوتی : دایه گیان ئه‌تۆ ته‌نیا هه‌ناسه‌یه‌ک له‌من دووری!
|
,01:23
,
2008/3/7 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
هاوینی ساڵی 1362ی هه‌تاویی بوو. له‌گه‌ڵ چوار پێشمه‌رگه‌ی هاورێم به ناوه‌کانی، بازید نه‌به‌ردی، وه‌ستائه‌کره‌م،ئه‌بووبه‌کری حوسێن‌پوور(عه‌بووی کانی سێوێ) و کاوه‌یس(عه‌زیز) له ئاوایی '' باراوا'' ی نیزیک '' کانی سێ‌و'' ی گه‌ورکان، بۆ کارێکی حیزبی ده‌چووین بۆ ئاوایی '' گرشیلان''. له پشت ئاوایی باراوا را تیره‌شانێکی مه‌یله‌و رژد ده‌ست پێده‌کات و له‌کۆتایی‌دا له‌گه‌ڵ باسکی'' ماین‌خواره‌ی'' تێکه‌ڵ ده‌بنه‌وه و تا ده‌گه‌یه پشت ماڵی'' سوێناسێ'' ئه‌م باسکه درێژه‌ی هه‌یه. ماوه‌یه‌ک پاش وه‌رێکه‌تنه‌که‌مان، گه‌یشتینه سه‌ر ئه‌و جاده‌یه‌ی کاتی خۆی حیزب به‌و لابه‌لایه‌ی‌دا لێیدابوو بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک و بۆخۆی که‌لکی لێوه‌رگرن. رێک به‌رێکی ئاوایی گامێشان و مه‌زرای ماڵه کوێخا‌عومه‌ری گامێشانێ به ناوی مه‌ناڵه چاومان به تاڵکه‌دێمێکی به‌رین که‌وت، نه‌وس تینی بۆ هێناین و به‌ره‌و تاڵکه‌دێمه‌که داگه‌ڕاین. گه‌یشتینه راست به‌ڕاستی'' ئه‌ستێر''ه‌که‌ی. پیاوێکی ده‌سته‌ی ره‌نگ پیاو و وێچوو، پێمه‌ڕه‌یه‌کی ئه‌سپه‌ره‌داری له‌سه‌رشانی دانابوو،روو له ئێمه‌و به‌ره‌و چارداخه‌که‌ی ده‌هات. ئێمه پێش‌ویی گه‌یشتینه به‌رده‌رکه‌ی چارداخێ. هه‌ر یه‌که‌مان دو سێ‌دانه گڕگه‌مان لێکردبووه‌وه. مام کوێخاش گه‌یشته لامان و سڵاومان لێکرد و به‌خێری هێناین و فه‌رمووی بن سێبه‌ره‌که‌ی کردین. ئێمه به‌ریز له‌بن سێبه‌ره‌که دانیشتبووین و ئه‌ویش هێندێک له‌ولاوه‌تر دانیشتبوو، تاو له شانێکی ده‌دا. دیار بوو حیزبی باش ده‌ناسی و پرسیاری زۆر به‌رپرسی حیزبی لێ‌کردین و له ئه‌حواڵی پرسین. له‌بن دیواری چارداخه‌که جه‌ره‌یه‌کی سووری پڕله‌ئاو به‌دیواری هه‌ڵپه‌سێرابوو، بنی جه‌ڕه‌که‌ی خۆڵی بن و ده‌وروبه‌ریی خۆی کردبووه قوڕ و پێوه‌ی نووسابوو. جامێکی فافۆنی قوپاویش له‌سه‌ر زارکی جه‌ره‌که‌ی رۆنرابوو. هه‌ستام له‌جه‌ره‌ئاوه‌که‌ی نزیک بوومه‌وه و په‌نجه‌ی لاقم وه‌به‌ر بنی جه‌ره‌که‌ی‌دا و قوڵفه‌که‌یم گرت و جامه‌که‌م وه‌به‌ر زارکی جه‌ره‌ی‌دا. جامه‌که‌م تا نیوه‌ی له‌ئاوه‌که‌ی پڕکرد و فه‌رمووی ئه‌وانم کرد و هه‌ڵمقوڕاند. ئه‌و ئاوه ساردوسووکه ماندوویی و گه‌رمای هاوینی بۆ تاوێک له‌بیربردمه‌وه. دوای من کاوه‌یس‌یش داوای ئاوی کرد و بۆم تێکرد.هاتمه‌وه جێگای خۆم و مام کوێخا یه‌ک یه‌ک له هه‌ر چوارمانی پرسی کوڕی کێین و خه‌ڵکی کوێین؟ هه‌موومان وه‌ڵاممان داوه‌و بڕێک ده‌من فکری و پرسی کوڕی وه‌ستا ره‌حیمی؟ وه‌ڵامم داوه به‌ڵێ. هه‌ستائه‌ولاولای ماچ کردم و کوتی ئه‌تۆ ده‌زانی خزمی منی؟ کوتم ده‌زانم له‌و ناوچه‌یه‌ی زۆرمان خزم هه‌یه به‌ڵام ئه‌من که‌میان ده‌ناسم. هه‌واڵی خاڵه ساڵه‌ی لێپرسیم و کوتم ئه‌وه له کانی سێوێ‌یه. له‌و ماوه‌یدا که ئه‌من و مام کوێخا لێکمان ده‌کۆڵییه‌وه و قسه‌مان ده‌کردن، بازید و عه‌بوو سیغاریان به سیغاری داده‌گیرساند. مام کوێخا رووی له‌من وه‌رگێڕا و رووی له‌وان کرد و کوتی: به‌رخم ئه‌و جۆره‌ی ئیوه سیغاران ده‌کێشن پێموانیه به‌شه‌وانه له کێشکێ بتوانن بێ سیغار هه‌ڵکه‌ن، ئه‌ی ئه‌و ده‌می چده‌که‌ن؟ عه‌بوو کوتی وه‌ڵا مامه ئه‌و کاتیش هه‌ر ده‌کیشین. مام کوێخا کوتی رؤڵه ده‌زانم ئێستا شوکور وڵات له‌ژێر ده‌ستی حیزب دایه و ولات هێمن و ئه‌مینه،به‌ڵام ئێوه پێش‌مه‌رگه‌ن و ده‌بێ هێندێک شت فێر بن که له کاتی ته‌نگانه‌دا به‌کارو دێت. لێمان پرسی وه‌ک چی؟ کوتی ئه‌من زه‌مانی کاک سوله‌یمانی موعێنی و کاک عه‌وڵا و مینه‌شه‌م و مه‌لامه‌حمودی زه‌نگه‌نه زۆرجاران له‌گه‌ڵیان بۆولاولای چووم و ئه‌وانیش پێشمه‌رگه‌ی سیغارکێشیان له‌گه‌ڵ بوون و زۆربه‌ی کاته‌کانیش شه‌وڕۆییان ده‌کرد. ئه‌وکات ژاندارمه له‌وڵاتی هه‌بوون و که‌ڵ به‌مووی به‌ند بوو. پرسیمان ئه‌وان چی‌یان ده‌کرد؟ کوتی بۆ وێنه ئه‌وان قانگه‌لاشکێکیان کون ده‌کرد و له‌باری ئه‌ستوونی دوو کون‌یان تێده‌کرد و له‌باری ئاسۆییه‌وه ته‌نیا سه‌ریکیان کون ده‌کرد و سیغاره‌که‌یان به مۆدنه‌یه‌وه ده‌کرد و له کونی قانگه‌لاشکه‌که‌یه‌وه ده‌یانکێشا و ئاوری سیغاریان به شه‌و دیار نه‌ده‌بوو. کارێکی دیکه‌ی ئه‌وان ده‌یان کرد ئه‌وه‌بوو قه‌ت قونچکه جغاره‌یان فڕێ نه‌ده‌دا و هه‌میشه له‌بن گڵیان ڕۆده‌کرد بۆ وه‌ی ئه‌گه‌ر دوژمن بێته جێگاکه‌یان نه‌زانێ لێره‌بوون و چه‌ند که‌س بوون. شتێکی دیکه‌ی سرنج‌راکێش که ئه‌وان ده‌یان کرد ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر چه‌ند که‌س بان و به رێگایه‌کدا رۆیشتبان ئه‌وه‌ی له‌دواوه ده‌ڕۆیشت لقه‌دار بییه‌کی ده‌بڕی و به‌دوای خۆیدا رکێشی ده‌کرد و شوێن پێیه‌کانیانی کوێر ده‌کرده‌وه. ئه‌وده‌م که مام کوێخا ئه‌و قسانه‌ی بۆ کردین زۆرمان پێ گرینگ نه‌بوون، به‌ڵام کاتێک به‌ره‌به‌ره ناوچه‌کانمان که‌وتنه‌وه به‌ر ده‌ستی دوژمن و هاتووچۆ ته‌نیا به‌شه‌و ده‌کرا قسه‌کانی مام کوێخامان وشه‌به‌وشه وه‌بیر دده‌هاته‌وه و وای لێ‌ڕاهاتبووین ئه‌وانی دیکه‌شمان فێر ده‌کردن و تا پیشمه‌رگه له ناوچه‌دا هاتووچۆیان ده‌کرد ئه‌م ده‌رسانه‌ی مام کوێخا فیری کردبووین به‌کرده‌وه جێ‌به‌جێمان ده‌کردن. ساڵ تێپه‌ڕین و وای لێهات ئه‌من پاش چه‌ند ساڵ له‌و دیداره‌م له‌گه‌ڵ مام کوێخا له شه‌ڕێکدا بریندار بووم و هاتمه هه‌نده‌ران. زۆری پێنه‌چوو کوڕی خاڵه ساڵه‌شم هاته ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌منی لێبووم و پاش چه‌ند ساڵێک کوڕێکی مام کوێخاش که ئه‌ویش پێشمه‌رگه بوو هاته ئێره. سروشتییه که هه‌ر سی خزم هاتووچۆمان پێکه‌وه گه‌رمه و ساڵێ چه‌ند جارێک له‌لای یه‌کتر کۆده‌بینه‌وه. ئه‌وساڵ کاک ئه‌حمه‌د و کاک ئه‌سعه‌د هاتنه لای من و چه‌ند شه‌و و رۆژ پێکه‌و بووین و له کاتی منداڵی‌ڕا هه‌تا ئێستامان وه‌ورد ده‌داوه و باسی عه‌رش و قورشمان ده‌کرد. شه‌وانه له‌ترسی پرخه‌ی یه‌کتر هه‌ر که‌سه‌مان له قوژبنێک ده‌نووستین و سبه‌ینێکه‌ی یه‌کترمان تاوانبار ده‌کرد که نه‌مان هیشتووه ئه‌وانی دیکه بنوون! رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 27 ی مانگی دیسامبری 2007 کاک ئه‌حمه‌د و کاک ئه‌سعه‌د و منداڵه‌کانی دوانیوه‌ڕۆیه ساز بوون تا به‌ره‌و شاره‌که‌ی خۆیان وه‌ڕێ که‌ون. هه‌تا پارکینگی لای ماشێنه‌که‌یان له‌گه‌ڵیان چووم و به‌ڕێم کردن. هاتمه‌وه ماڵێ، گێژ بووم ده‌تکوت شتێکم لێ وون بووه، هه‌ر به‌نێو ماڵێ‌دا ده‌گه‌ڕام و حه‌جمینم نه‌بوو. بڕێکم خۆ له‌گه‌ڵ به‌یانی کچم خافڵاند، ئه‌ویش زۆری پێنه‌چوو خه‌وی لێکه‌وت. به‌یانم به‌جێ هێشت و هاتمه ژوری دانیشتنێ. له‌سه‌ر موبله‌کان دانیشتم و گه‌شتێکم به‌ناو کاناڵه کوردییه‌کاندا لێدا له‌هه‌مووی هه‌ڵخستنه‌وه و قونبادان بوو.ته‌له‌یفونه‌که‌م زه‌نگی لێدا، هه‌ڵمگرت، کاک ئه‌حمه‌د بوو. پاش چاک و خۆشی ته‌نیا یه‌ک رسته‌ی کوت: مام کوێخای بابی ئه‌سعه‌دی کۆچی دوایی کردووه. هه‌ردووکمان بێده‌نگ و کاس بووین.ته‌له‌یفونه‌که‌م داناوه، خێزانم کوتی ئه‌وه چیه؟ چ بووه؟ پێموابێ نه‌م توانی حاڵیی که‌م، دیسان لێی‌پرسیم، کوتم مام کوێخاش به‌جێی هێشتین. له جێی خۆم دانیشتم و چاوم له گۆشه‌یه‌کی ماڵێ بڕی. له‌خۆم ده‌پرسی له‌وه به‌دواوه کێ له مه‌ناڵه‌ی پێشوازی له پێشمه‌رگه‌کان ده‌کا؟ رووحی شاد و که‌س وکاری سڵامه‌ت بن.


|
,22:37
,
2008/1/6 ,
|
بۆچوونه‌کان (
1
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
پایزە ، سروشت رەنگی گۆڕاوەو گەڵاکان بەرەنگی زەرد و سوورەوە یەک یەک و پۆل پۆل چڵەپۆپەی دارەکان بەردەدەن وبەدەم هەناسەی باوە بەرەو زەوی لوول دەبن. دیمەنی سروشت لە مانگەکانی ئەم وەرزەدا جوانییەکی بێوێنەی هەیە. ئەم جوانییە لە مانگی ئۆکتۆبردا دەگاتە لووتکە و لەگەڵ ئەوەی هەڵگری پەیامێکی خەفەت هێنەرە، بەڵام جۆراوجۆری رەنگەکان یارمەتیت دەدا زۆر خەفەتبار نەبی و لەجیاتی چوونە ناو قوڵایی ئەم ئاڵوگۆڕەی سروشت، ناچاری بڕوانیە رواڵەتی ئەم دیاردەیە. یەکێک لەو رووەکانەی له وەرزی پایزدا دێتەبەر و خەڵکی تامەزرۆ پێی شاد دەبن، کوولەکەیە. رەنگی ئەم کوولەکەیە کە زیاتر بە کوولەکەی'' شەقەباغی'' یان '' شاقه‌باغی'' ناسراوه، نارنجی‌یه. له گونده‌کانی کوردستان، ئه‌وده‌م که ته‌ندوور باو بوو، سه‌ری شه‌وێ کوله‌که‌یه‌کیان له ته‌ندووری دامرکاوه‌ی پاش نانی ده‌نا وتا به‌یانی باش ده‌پیشا و ئه‌مجار ده‌یانشکاند و نێوه‌که‌یان ده‌ردێنا. دیاره تووه‌که‌یان لێ هه‌ڵداوارد و ئه‌وی دیکه‌یان که‌مێک سوور ده‌کردووه و کوله‌که‌ورۆنێکی باشیان پێ لێده‌نا. پایزی ساڵی 1362ی هه‌تاوی ئه‌و ده‌م دێهاته‌کانی هه‌ردووبه‌ری جاده‌ی سه‌رده‌شت - مه‌هاباد هه‌ر له‌ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌دا بوون. خه‌لکی ئه‌م گوندانه وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، رێزوخۆشه‌ویستییه‌کی زۆریان بۆ پێشمه‌رگه‌کان هه‌بوو. رۆژێکی پایزی ئه‌وساڵه له‌گه‌ڵ هاورێیه‌کی پێشمه‌رگه‌م به ناوی '' ئه‌کره‌م'' لای نیوه‌ڕۆیه گه‌یشتینه ئاوایی'' قۆزلوێی گه‌وره'' و میوانی ماڵه دۆستێکمان بووین که خزمی هه‌ردوکیشمان بوو. له‌و ماڵه‌ی ره‌خته‌کانمان دانا و ته‌نیا تفه‌نگ و ده‌راغه‌که‌ی سه‌ریمان له‌گه‌ڵ خۆمان هه‌ڵگرت وچوینه حه‌وزوسه‌راوی ئاوایی و ده‌ست ودموچاومان شوشت و ته‌پ‌وتۆزی رێگامان له‌خۆ ته‌کاند. کاتێک گه‌ڕاینه‌وه ماڵه‌که، سفره راخرابوو و خاوه‌ن ماڵ له‌سه‌ر دۆشه‌گێکی ئه‌ستوور له‌لای سه‌رووی وه‌تاغێ چاوه‌رێی ئێمه بوو. پاش چاک و خۆشی و به‌خێرهێنان، فه‌رمووی سه‌رسفره‌ی کردین و هه‌موو له‌ده‌وری سفره‌ی کۆزیلکه‌مان به‌ست. چێشته‌که کووله‌که‌ی سوورکراوه بوو. به‌ڕاستی کابانی ماڵ ده‌ستره‌نگینی و لێزانی خۆی زۆر به‌جوانی ده‌رخستبوو. کووله‌که ره‌نگی خۆی پاراستبوو و له کاتی پیشاندن و سوور بوونه‌وه‌دا ره‌نگێکی زه‌ردی ره‌گه ره‌گه سووری تێکه‌وتبوو. بۆ ئێمه‌ی برسی و ماندوو ده‌تکوت خۆشترین خواردنی ئه‌م دنیایه‌یان له‌پێش داناوین. چه‌ند نردوو نانی تازه‌ته‌ندوور وگه‌رمیان له‌سه‌ر سفره‌ی بڵاو کردبووه‌وه. زۆر به ئیشتیا پارویه‌کم سازکردو که‌وچکێکی فافۆنم له کووله‌که پڕکرد. خه‌ریک بوو که‌چکه‌که‌ی وه پاروه‌که‌م گێڕم، ده‌نگی ره‌گبارێکی هات. به‌دوای وی‌دا ده‌نگی چه‌ند ره‌گبارو ته‌کتیر...، گورجێکی پاروه به‌تاڵه‌که‌م دانا‌و تاوم دایه ره‌خت و تفه‌نگه‌که‌م و له گه‌ڵ ئه‌کره‌می وه‌ده‌ر که‌وتین، به‌ده‌م هه‌ڵاتنه‌وه ره‌خته‌کانمان له‌خۆدا و به خڕه‌که‌ی سه‌رووی ماڵان‌دا به‌ره‌و ئاغاسوور وه‌رێ که‌وتین. بۆ شوێنی ده‌نگی ته‌قه‌کانمان رووانی، دیتمان به‌هه‌ردوو تیره‌گی نێوان '' یاراڵی'' و قۆزلوێ و قۆزلوێ چوکدا گروهی زه‌ربه‌ت که تازه ئه‌حمه‌د ئافانی و ره‌شیدئاغایان ره‌گه‌ڵ که‌وتبوو به باسکه‌کاندا بڵاو ببونه‌وه و به قه‌ولی خۆیان راوه پێشمه‌رگه‌یان ده‌کرد. گه‌یشتینه به‌نده‌نی شه‌ش رێیانێ و له‌وێ دانیشتین تا ماندوومان بحه‌سێته‌وه. نه‌رمه‌بایه‌کی پایزی فێنکی کردینه‌وه و ئاره‌قه‌ی له‌شی لێ ساردکرینه‌وه .جاش و پاسداره‌کان له‌نێودێ لێمان ده‌گه‌ڕان و ئێمه‌ش له‌شه‌ش رێیانێ له‌و باسکانه خۆمان خافڵاند تا سێبه‌ر به‌سه‌ر وڵاتی کشا و هێدی هێدی به‌ره‌و قۆزلوێ داگه‌ڕاینه‌وه. دیسان چووینه‌وه ماڵه خانه‌خوێیه‌که‌ی نێوه‌ڕومان، به‌ڵام نه سفره له‌گۆڕێ بوو نه کووله‌که‌ش مابوو. له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا هه‌مووساڵێ به ئیشتیای ئه‌ورۆژه‌ی کووله‌که‌ی ده‌کڕم و لێیده‌نێم به‌ڵام نه ئه‌و ره‌نگ و نه‌ئه‌و تامه‌م لێ نه‌چێژتووه، دیاره ئه‌ویشم نه چێشت به‌ڵام بۆنه‌که‌یم هه‌ڵمژتبوو. ئیستا که ئه‌وانه ده‌نووسم تازه‌م 8 نان به کووله‌که‌یه‌وه خواردووه، به‌ڵام داخه‌که‌م نه ئه‌کره‌مم له‌گه‌ڵه نه له کوردستانم. ئه‌کره‌م چه‌ندساڵ دواتر له شه‌ڕێکی نێوان پێشمه‌رگه‌کانی حیزب و جاش و پاسداره‌کانی مۆڵگه‌ی مێره‌دێ له ناوچه‌ی .مێرگه‌نه‌خشینه‌و شێخ‌چۆپان له‌شه‌ڕێکی قاره‌مانه‌نه‌دا شه‌هید بوو. رووحی شاد و رێگای پڕرێبوار بێ و بێستانیش کووله‌که‌ی لێ‌نه‌بڕێ. |
,16:57
,
2007/10/31 ,
|
بۆچوونه‌کان (
2
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
ماوه‌یه‌که هه‌ڕه‌شه‌کانی حکومه‌تی تورکیه بۆ هێرش کردنه سه‌ر باشووری کوردستان بووه‌ته جێی سرنجی راگه‌یه‌نه‌ره‌گشتییه‌کان. بیانووی رواله‌تیی ئه‌م هه‌ڕه‌شه و ئه‌گه‌ری هێرشه، بوونی چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان له کوێستانه‌کانی قه‌ندیله. دیاره ئه‌وه پاساوێکی رواڵه‌تییه‌و تورکه‌کان له‌بوونی پ‌ک‌ک زیاتر وه‌ک به‌هانه که‌لک وه‌رده‌گرن. له‌راستیدا پارتی کرێکارانی کوردستان ساڵی 1982 دامه‌زراوه‌و دوو ساڵ دواتر واته 1984 رێکخراوی ناوبراو پلانی جوڵانه‌وه‌یه‌کی چه‌کداریی لە باکووری کوردستان دارشت و له‌و ده‌می ڕا تا ئێستا ئه‌م خه‌باته بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. لێره‌دا نامهه‌وێ بچمه سه‌ر باسی مێژووی پ ک ک. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی باسه‌که‌مه، هه‌ڵسوکه‌وتی حکوومه‌تی تورکیه‌یه چ له‌ده‌وره‌ی ده‌وڵه‌تیی نیزامییه‌کاندا چ له‌ده‌وره‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه غه‌یره نیزامییه‌کاندا. کێشه‌ی کورد تا ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی نه‌وه‌دی زایینی و پێش رووخانی سۆڤیه‌ت هه‌رجاره‌ی له پارچه‌یه‌کی کوردستان‌دا به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ماوه‌یه‌ک گڕوبڵێسه‌ی شۆڕش گوڕوتینێکی وه‌به‌ر هه‌ستی به‌زۆر دامرکێنراوی کوردایه‌تی داوه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام پاش سات‌و سه‌ودایه‌کی زلهێزه‌کان و وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان دامرکێنراوه‌ته‌وه. شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، شۆڕشی بارزان و دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، شۆڕشی بارزانی نه‌مر، چه‌ند نمونه‌یه‌کن له‌و شۆڕشانه. له‌و سه‌رده‌مانه بارودۆخی ناوچه‌که به‌شێوه‌یه‌ک بوو که زیاتر کێشه‌که به‌قازانجی ده‌وڵه‌ته‌کان و به زیانی شؤڕشه‌کان ده‌شکایه‌وه. به‌ڵام دوای رووخانی دیواری بێڕلین و نەمانی جیهانی دووجەمسەری و پاشتر هێرشی سه‌دام حوسێن بۆ سه‌ر وڵاتی کوێت و هه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان به‌گشتی و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌تایبه‌تی، بارودووخی ناوچه‌که به‌ته‌واویی گۆڕاو کێشه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌سه‌ر هه‌مان بنچینه‌ی پێشوو سه‌ریان هه‌ڵدایه‌وه. جیاوازی ئه‌مجاره‌ی ناوچه‌که له‌وه‌دا بوو راسته‌وخۆ پێی زلهێزێکی وه‌ک ئه‌مریکا وهاوپه‌یمانانی گه‌یشتبووه ناوچه‌که. ئەوە ئەکەم جارە زلهێزێکی وەک ئەمریکا راستەوخۆ بە هێزی نیزامیی خۆی هاتووەتە ناوچەکە. پیش‌تر ئەرکی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە لایان دەوڵەتە دۆستەکهانی لە ناوچەکەدا بەرێوە دەچوو. لەو سەردەمەدا وڵاتانی ئێران و تورکیە هاوپەیمانی ستراتێژیکی وڵاتانی رۆژئاوا بە گشتی و ئەمریکا بەتایبەتیی بوون. لەدوای سەرکەوتنی شؤڕشی نەتەوەکانی ئێران بەسەر دیکتاتۆڕی حەمەرەزاشای ئێران‌دا، ریزبەندیی وڵاتانی دۆستی ئەمریکا لە ناوچەکەدا درزی تێکەوت. پەرەئەستاندن و دروست بوونی حیزب و رێکخراوە توندرەوە ئیسلامییەکان کە ئەوانیش بەنۆرەی خۆیان مەترسییەکی درێژخایەن بوون بۆ وڵاتانی دۆستی ئەمریکا. بۆشایی نەبوونی کۆنە زلهێزی شورەوی لە مەیدانی سیاسی- نیزامیی جیهاندا ئەو دەرفەتەی بۆ ئەمریکا رەخساند کە بێ سڵ‌کردنەوە بنکەوبارەگاکانی لە خۆرهەڵاتی نێوەراست بڵاوکاتەوە. هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکە ئاڵوگۆڕی گەورەی لەو ناوچەیە دروست کرد. بەرەبەرە ستراتێژی ئەمریکا لە پشتیوانیی دەوڵەتەکانەوە گوێزرایەوە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئەو وڵاتانە. نەتەوەی کورد کە ئه‌زموونی تاڵی له نیزیک بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌بوو، سه‌ره‌تا به پارێزه‌وه ده‌ستی دۆستایه‌تییان بۆ لای ئه‌مریکاییه‌کان درێژ کرد. به‌ڵام له‌درێژه‌ی حه‌وله‌کانی ئه‌مریکا بۆ رێکخستنی هێزه به‌رهه‌ڵه‌ستکاره‌کانی عێراق دژی رژێمی به‌عس و پاراستنی ئاسمانی کوردستان له‌به‌رامبه‌ر فرۆکه‌شه‌ڕکه‌ره‌کانی عێراقدا(1991تا2003) و سه‌ره‌نجام رووخاندنی رژێمی حیزبی به‌عس، ته‌می گومان له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مریکا و کورد ره‌وایه‌وه و پێوه‌ندییه‌کان به ئاشکرا و ته‌نانه‌ت باس له هاوپه‌یمانی کورد و ئه‌مریکا کرا. له کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراقی فیدرال و یاسای نه‌وت و ...... ده‌رکه‌وت که ئه‌مریکا به‌ته‌مای ساز وسه‌ودا له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی کورد نیه و ته‌نیا به‌رواڵه‌ت زه‌خت بۆ کورد دێنێ، به‌ڵام ئه‌م زه‌خته زیاتر له‌و زه‌خته نه‌بوو که بۆ باقی پێکهاته‌کانی عێراقی دێنا. هاتنی ئه‌مریکا بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی ستراتێژی '' رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ''یه و تا وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکادا نیه پاشه‌کشه له ستراتێژییه بکا. ده‌کرێ بۆ گه‌یشتن به‌و ستراتێژییه تاکتیکی جۆراوجۆر هه‌ڵبژێرێت به‌ڵام ئامانجه‌کانی ناگۆڕدرێت. ماوه‌یه‌ک کۆماری ئیسلامیی ئێران پێیوابوو ئێستا که ئه‌مریکا رژێمی به‌عسی رووخاندووه به‌ره‌به‌ره رێگا بۆ ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ئاوه‌ڵه ده‌بێ تا له‌داهاتوودا هێدی هێدی کۆپییه‌کی خۆی له عێراقدا دروست‌کا. به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌کانی عێراق له کاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و قانونی نه‌وت و سیستمی فیدراڵی‌دا ده‌رکه‌وت که ویست و داواکانی ئێران که له‌لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا مه‌یدانی زۆر پێ‌نه‌دراو سه‌ره‌نجام هه‌ر ئه‌و شێوازه سه‌رکه‌وت که له‌گه‌ڵ ستراتێژی ''رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی نوێ'' ده‌یخوێنده‌وه. ئێستا که حکومه‌تی عێراق له‌سه‌ره‌خۆ به‌ڵام لێبڕاوانه به‌ره‌و ئارامیی و دامه‌زرانی سیستمی فیدڕاڵی ده‌چێ و ئه‌م سیستمه له‌ده‌ستووری عێراقی فیدڕاڵیش نووسراوه‌و و زیاتر له هه‌شتا له‌سه‌تی خه‌ڵکی عێراق ده‌نگیان بۆ داوه. ئه‌م سیستمه لانیکه‌م له هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌ی شێعه‌کان بووه‌ته ''دووفاکتۆ''. هه‌رێمی ئارامی کوردستان تا ئێستاش ته‌نیا شوێنی عێراقه ئه‌مریکاییه‌کان ده‌توانن وه‌ک نموونه‌ی سه‌رکه‌وتنیان له عێراق باسی بکه‌ن. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا حکومه‌تی فاشیستی تورکیه به‌بیانووی بوونی چه‌کداره‌کانی پ ک ک ده‌یانهه‌وێ هێرش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی تورکه‌کانی هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه که هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان بوونی هێزه‌کانی پ ک ک نیه. ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پیش مه‌جلیسی سێنای(مه‌جلیسی پێرانی) ئه‌مریکا پرۆژه‌ی پێشنیاری دابه‌شکردنی عێراقی بۆ سێ هه‌رێمی کورد، شیعه و سوننی په‌سند کرد. په‌سند کردنی ئه‌م پێشنیاره تورکه‌کانی هه‌راسان کرد و که‌وتنه حه‌ول بۆ به‌رگریی له جێبه‌جێ کرانی دابه‌ش کردنی عێراق و ته‌گه‌ره خستنه‌سه‌ر رێگای ئه‌م دابه‌شکردنه. ئه‌وه‌ی روون و ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که ئه‌م ره‌وره‌وه وه‌گه‌ڕ که‌وتووه و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تووشی ئاڵ‌وگؤڕی قووڵ ده‌بێ. یه‌کێک له‌م ئاڵ‌وگۆڕانه‌ی راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به تورکیه‌وه هه‌یه هاتنه‌ڕووی کیشه‌ی کورد له ئاستی جیهانی و باشتر بوونی هه‌ل‌ومه‌رجی کوردان له بواره‌کانی، سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت نیزامیدایه. تورکه‌کان باش له‌وه گه‌یشتوون چیدی نه‌ته‌وه‌یه‌کی چل ملیۆنی ناشاردرێته‌وه و کوردیان پێ به تورکی کێوی ناقه‌بڵێندرێ. تورکی کێوی ئه‌گه‌ر هه‌بن هه‌ر تورکه‌کان بۆخۆیانن که ئه‌ویش به ده‌ست خۆیانه که ده‌یانهه‌وێ هه‌ر کێوی بن یان تێگه‌یون کاتی ئه‌وه هاتووه که‌وی بن و له دنیای پێشکه‌وتووی ئێستادا شوێنی خۆیان ببیننه‌وه. هێرشی سه‌ربازیی تورکیه بۆ سه‌ر باشووری کوردستان ره‌نگه هێندێک زه‌ره‌دی ئابووری و گیانی بۆ کورد به‌دواوه بێ. به‌ڵام بێ‌شک کوردستان له سه‌ربه‌خۆیی نیزیکتر ده‌کاته‌وه و تورک ئه‌گه‌ر بۆ ریش بێن، سمێڵیشی له‌سه‌ر داده‌نێن. |
,19:20
,
2007/10/15 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
چەند رۆژ لەمەو پێش لە راگەیەنە گشتییەکانی باشووری کوردستان‌دا هەواڵێک بڵاو بووەوە کە گوایە پێغەمبەر بەرەو هەولێر بەرێوەیە. سەرچاوەی ئەم هەواڵەش(هاتنی پێغەمبەر بۆ هەولێر) مامۆستایەک بە ناوی مەلا عەبدولخالەق، پێش‌نوێژی مزگەوتی رووناکی لە هەولێر بووە. جەنابی مەلا عەبدولخالەق کەخۆی لەهەولێر دەژیی و پیشنوێژی خەڵکە، ئەم هەواڵەی لە ئێران بیستووە و ئەویش لەزمان کابرایەکی عەرەب کە نەخەڵکی عێراق بووە نە ئێران! زۆر سەیرە خانەخوێ ئاگادار نیە میوانی دێت بێگانە پێی دەڵێ . مەلا عەبدولخالەق دەڵێت پێغەمبەر تۆزاوی و خوێناوی و بە تاقی تەنیا بووە. ئەگەر وای دانێن کە خەونەکەی مامۆستا راستە و پیغەمبەر دێت بۆ هەولێر، دەبێ شتێک قەومابێ و نێوانی پێغەمبەر و جەنابی خودا تێک چووبێ و لە ئاکامدا پێغەمبەریان بە پاڵەپەستۆ لە بەهەشت دەر کردووە بۆیە بریندار و تۆزاویی بووە. وێشدەچێ کێشەی خودا و پێغەمبەر لەسەر مامۆستای وەک مەلا عەبدولخالەق بوبێ. خودا پاش هەزارو چوارسەت ساڵ کێردی گەیشتووەتە ئێسقانی و دیتویە لەو ماوە دورودرێژەدا ئۆمەتی محەمەدی خەلکی وەک مەلا خالەقی لێ هەڵدەکەوێ، ئەویش کوڵ‌وکۆی خۆی بە محەمەدی رشتووە و وەدەری ناوە و ئەمجارە نەک بوراق و جوبرائیلی نەداوەتێ بگرە وشترێکی‌یشی پێ رەوا نەدیوە و بە پێ‌یان وەسەحرایەی خستووە. بەبروای من پێغەمبەر هەر بگاتە هەولێرێ مل لەبەر ملی مەلا خالەقی دەنێ و کارێکی وای پێدەکا بابەدەواری شڕی نەکردبێ و بە مەلا خالەقی دەڵێ هەتا کەری وەک تۆ هەبێ حاڵی من لەوەی باشتر نابێ. مەلا خالەق لە خەونەکەشی‌دا هیچ ژن و شتی وای لەگەڵ پیغەمبەری نەدیوە وادیارە لەو 23 ژنەی پیغەمبەر هەیبوو، مەلا خالەق دەبێ جەوری ئەوانیش بکێشێ و میوانداریی لە خاتم‌انبیا بکاو لە خۆی رازی کا. هاتنی پێغەمبەری ئیسلام بۆ هەولیرێ ئەویش بەو شپڕێوی‌یەی مەلا خالەق باسی دەکا، نیشانەی باش نیە و ئاماژەی شومی تێدایە. پیغەمبەر دێت یان خۆی دەتەقێنیتەوە یان مەلا خالەقی فوو دەدا. هاندان و گاڵتە کردن بە عەقڵی خەڵکی ساویلکە لە لایەن ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەمێژە بووەتە یەکێک لە بناغەکانی مەزەبی شێعە، بەڵام وادیارە ئەم دیاردەیە خەریکە بەهۆی کۆلکە مەلای وەک مەلا عەبدولخالەقەوە وەک دیاریی ئاخوندەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو باشووری کوردستان بێت. شێعەکان لەمێژە چاوەرێی کابرایەکن بەناوی مەهدی کە جگە لە خۆیان کەس نازانێ کێ‌یە و بەری چ دارێکە! |
,22:30
,
2007/10/4 ,
|
بۆچوونه‌کان (
0
)
| بۆچوون
|
لینکی بابه‌ت |
|
مەجلیسی سەنای ئەمریکا سەرەنجام رۆژی سێشەممە 25 ی سپتامبری 2007 سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک هێزێکی تیرۆریستی لە قەڵەم‌دا. ئەم هەنگاوە هەرچەند ناتەواو و درەنگ هەڵێنراوە بەڵام هەنگاوێکە بەرەو ئاراستەیەکی دروست. کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکاری تا ئێستا رژێمێکی دیکتاتۆڕی و تیرۆریستی بووە. سووکە ئاوڕێک لە تیرۆر و ناسنامەی تیرۆر ئەوەمان پێ دەڵێ کە تیرۆر یانی پێکهێنانی ترس،تۆقاندن، رەشەکوژی و کۆمەڵکوژیی کوێرانە و کوشتنی کەسانی بێ‌تاوان. کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەر لەسەرەتای دامەزرانییەوە هەموو ئەو کارە تیرۆریستییانەی بەرێوە بردووە. بێدادگاگانی رژێم لەکوردستان و ئێران لە دەورەی سادقی خەلخالی حاکمی شەرع ، هەڵایسانی شەڕ لەدژی نەتەوەی کورد و ئازادیخوازانی دیکەی ئێران، تۆپ و خۆمپارەبارانی شار و گوندەکانی کوردستان و کوشتاری بەکۆمەڵی خەڵکی ئاواییەکانی، قاڕنێ، قەڵاتان، ئیندرقاش و ... . تیڕۆری رێبەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کادر و پێشمەرگەکانی هێزە خەباتکارەکانی کوردستان. پێکهێنان و پشتگیری رێکخراوی تیرۆریستی لە ولاتانی دەوروبەری ئێران و رۆژهەلاتی ناوەراست و تەگەرە خستنە سەر رێگای ئاشتی فەلەستین و ئیسرائیل، تەقاندنەوەی سەفارەتی ئەمریکا لە بەیروت و ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین، تەنیا بەشێکی ئاشکرای جم‌وجۆڵە تیرۆریستی‌یەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن. بەکورتی ناکرێ پێناسەی تیرۆریزم لە پێناسەی کۆماری ئیسلامی جوێ بکرێتەوە. ئەم رژێمە تیرۆریستە بەم رابردوو و پەروەندەوە ماوەی 19 ساڵە بەدزی وبە پێچەوانەی هەموو بڕیارە نێونەتەوەییەکان لەمەڕ سنووردارکردنی دەستراگەیشتن بە تێکنۆلۆژی ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم لە حەولی وەدەست خستنی ئەم تێکنۆلۆژیە بۆ دروستکرنی چەکی کۆمەڵکوژیشە. هەرچەند ئیدەئۆلۆژی ئیسلامی توندرۆی شێعە خۆی لە خۆیدا جۆرێک لە کۆمەڵکوژییە و ئەم ئیدەئۆلۆژیە مێشکی خەلکی پێ دەشۆنەوە و بەکۆمەڵ بەرەو مردنیان دەنێرن، هەر وەک لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق دیتمان چلۆن بەهەزاران کەسیان وەدوای ئیمام زەمانی دەستکرد دەخست و وەسەر مەیدانی مینیان دەپەڕاندن. بەتیرۆریست لەقەڵەم‌دانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، واتای تایبەتیی هەیە. سپای پاسداران بڕبڕەی پشتی کۆماری ئیسلامیە و ئەو سپایە ئێستا بووەتە هێزێکی نیزامیی، سیاسی وئابووری و بە واتایەکی دیکە سێ کۆڵەکەی گرینگی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە. دوابەدوای هاتنە ئارای بیری رۆژهەڵاتی ناوینی نوێ، روون و ئاشکرا بوو بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەو قەوارە و سروشتەی هەیەتی، ئەم پرۆژەیە سەر ناگرێ و رووداوەکانی پاش رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق راستیی ئەم بۆچوونەی سەلماند. چاوخشاندنێک بە نەخشەی پێکهاتەی نەتەوەیی وڵاتەکانی ، ئەفغانستان، پاکستان، هیندوستان، ئێران، عێراق، یەمەن، عەرەبستان، کوێت، سوریە و لوبنان و ئۆردۆن و فەلەستین و بوونی حەشیمەتێکی زۆری شێعە مەزەب لەو وڵاتانە مەترسیی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانمان بۆ دەسەلمێنێ و ئەگەر ئەم رژێمە بە چەکی ئەتۆمی‌یش تەیار بێ ئەوە ئیدی کارەساتەکە چەند هێندە گەورەتر دەبێ. ئەم خەڵکە شێعە مەزەبە هەر لە ئەفغانستانەوە تا دەگاتە فەلەستین لە ناوچەیەک نیشتەجێن کە سەرچاوەی نەوتی ناوچەکەن و هەر بەو پێیەش پێگەیەکی ستراتێژیکی گرینگن لە باری ئابووری‌یەوە. بە بڕوای من رێگا چارەی بنەڕەتی ئەم کێشەیە و بەرەو پێش چوونی پرۆژەی رۆژهەڵاتی ناوینی نوێ بە تاران‌ی پاش کۆماری ئیسلامیی ئێران دا تێدەپەڕێ و بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەر دەسەڵات و بە شێوەی ئێستای نەک هەر کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر نابن، بگرە لە داهاتوویەکی نەهێندە دووردا ئەم سەر | | |